ئه‌یلوول 24, 2018 07:35 Asia/Tehran
  • پێویستیی بەدواداچوونی نێودەوڵەتیی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهواز

وتەبێژی دەزگای دادڤانی ئێران گوتی : پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهواز دەبێ لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی و ناوەندە نیودەوڵەتیەکانەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێ .

غولامحوسێن موحسنی ئێژەیی رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی خۆی دا لە تاران گوتی : کەسانێک کە ساڵانێک بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤیان هەیە لە لایەنە تیرۆریستیەکان داکۆکی دەکەن .

لە هەمان کاتدا ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران شەوی رابردوو بە راگەیاندنی سەرەخۆشی لە خەڵکی پارێزگەی خوزستان و بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی ئەم پەلامارە ، ئەمڕۆ دوشەممەی وەک تازیەداری گشتیی راگەیاند .

تاقمی تڕوڕیستی ئەلئەحوازیە  ساڵی ڕابردووش پەلاماریان کردە سەر کارەوانی  سەردانکەری  ڕاهیانی نوور . ڕۆژی شەمە  لە پارکێک  لە نزیکی بەڕێوە چوونی  ڕێژەی  هێزە چەکدارەکانی  ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 60 کەس .