ئه‌یلوول 24, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • زەنگەنە: خەونی ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی هەناردەی نەوتی ئێران نایەتەدی

وەزیری نەوتی ئێران بەئاماژە بەوەی کە کڕینی نەوتی هیچ وڵاتێک جگە لە کۆریای باشوور لە ئێران، نەپچڕاوە، پێی داگرت: خەونی ئەمریکا بۆ بەسفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران قەت وەڕاست ناگەڕێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "بیژەن زەنگەنە" وەزیری نەوتی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە لەتاران بەئاماژە بە دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی چاودێری بەسەر ڕێککەوتنی کەمکرانی فرۆشی نەوتی ئەندام و نائەندام لە ئۆپێک لە ئەلجەزاییر، وتی: لەو دانیشتنەدا جەخت کرا لەسەر پێبەندبوون بە بەرەبەشی بەرهەم هێنانی نەوت و هیچ باسێک لەبارەی زیادکرانی ڕێژەی بەرهەم هێنان نەهاتووەتە ئاراوە.

دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی چاودێری بەسەر ڕێککەوتنی کەمکرانی فرۆشی نەوتی ئەندام و نائەندام لە ئۆپێک رۆژی یەکشەممە لە ئەلجەزاییر بەڕێوە چوو.

وەزیری نەوتی ئێران هەروەها بەئاماژە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە وابەستەبوونی ژمارێک وڵاتی ناوچەی کەنداوی فارس بە داکۆکییەکانی ئەمریکا، پێی داگرت: ئەو لێدوانانە، گەورەترین سوکێتی بە نەتەوەکان و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لەناوچەیەو ئەوان دەبێ بەکردەوە پێشان بدەن کە تاچ ڕادە سەربەخۆن.

زەنگەنە بەئاماژە بەوەی کە ئۆپێک، ڕێکخراوێکی سەربەخۆیەو لقێکی وەزارەتی وزەی ئەمریکا نییە، وتی: هیچ وڵاتێک لەدانیشتنی ئەلجەزاییر کاردانەوەی پۆزێتیڤی بە لێدوانەکانی ترامپ پێشان نەداو بەشی زۆری وڵاتان ڕایانگەیاند، ئێستا پێویست ناکا ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت زیاد بکرێ.

وەزیرانی نەوتی عەرەبستان و ڕووسیا ڕۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی چاودێری بەسەر ڕێککەوتنی کەمکرانی فرۆشی نەوتی ئەندام و نائەندام لە ئۆپێک لە ئەلجەزاییر، هەرچەشنە زیادکرانی خێرای بەرهەم هێنانی نەوتیان بەڕەت کراوە زانی.

ئەمریکا، هەشتی مای٢٠١٨ بەچوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، جارێکی دیکە ئابلۆقەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوەو هەڕەشەی کرد، هەر وڵاتێک کە درێژە بدات بە کڕینی نەوت لە ئێران، بایکۆتی دەکا، ئەمریکا هەتا نۆڤمبەری داهاتوو مۆڵەتی بە کڕیارانی نەوتی ئێران داوە هەتا کڕینی نەوت لە ئێران بەسفر بگەیێنن.

سەرپەیڤ