ئه‌یلوول 24, 2018 17:05 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی پێشانگای نێودەوڵەتیی

دوانزەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی"ئێران پلاست" بەدروشمی"برەوپێدانی کەسب و کاری جیهانی پیشەسازیی پەلاستیک" لەمڕۆ دووشەممەوە لەتاران دەسپێکرا.

"رەزا خەلەج" بەڕێوەبەری دوانزەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی"ئێران پلاست" لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو پێشانگایەی، بوارخۆشکردنێک بۆ برەوپێدانی بازاڕی پیشەسازییەکانی پەلاستیکی ئێران و ئاسانکردنی ڕەوتی دۆزینەوەی بازاڕی جیهانی و ئامادەبوونی ئەو کەرتە لە پیشەسازیی وڵات لە بازاڕە جیهانییەکان، راگەیاند.

خەلەج وتی: پێنج سەت کۆمپانیای ئێرانی و١٦٥کۆمپانیای بیانی لە سی و پێنج وڵات لەوان، ئاڵمان، ئیتالیا، سوئیس، ئۆتریش، قبرس، بەلژیک، سربستان، تایلەند، یونان، هیند، هۆلەند، تورکیاو چین و کۆریای باشوور لەو خولەی پێشانگا، دوادەسکەوتەکانی خۆی لەمەڕ پیشەسازیی پلاستیک و پیشەسازییەکانی وابەستە، پێشان دەدەن.

دوانزەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئێران پلاست کە لەمڕۆ دووشەممەوە لە تاران دەس پێ بووە، هەتا رۆژی پێنج شەممە٢٧ی سیپتەمبەر درێژەی دەبێ.

سەرپەیڤ