ئه‌یلوول 24, 2018 17:54 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: ترسنۆکانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەهواز بەسەختی دادەتوکێنین

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەسڕێژ کردن لە کەسانی بێدەرەتانی بەکارێکی ترسنۆکانە زانی و فەرمووی: بەدڵنیاییەوە، ئەنجامدەرانی ترسنۆکی ڕووداوە تاڵەکەی ئەهواز(باشووری رۆژاوای ئێران) دادەتوکێنین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەدیداری ژمارێک لە وەزشوانانی خاوەن میدالیاو شانازی خوڵقێنی ئێرانی لە یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئەندۆنزیا، بەئاماژە بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی شەممە لەئەهواز، فەرمووی: بەپێی ڕاپۆرەکان، ئەوە کاری ئەو ترسنۆکانەیە کە لەهەرجێگایەک بۆ وێنە لە سوریاو ئێراق گرفتار دەبن و بێ ئاکام دەمێنن، ئەمریکییەکان ڕزگاریان دەکەن و دەستیان لەنێو گیرفانی سەعوودیاو ئیماراتی عەرەبییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: ئەو ڕووداوە تاڵە، جارێکی دیکە دەریخست کە گەلی ئێران لەڕێگای پڕلەشانازیی پێشکەوتن و بەرزبوونەوە، دوژمنی زۆری هەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لە شیکردنەوەی هۆی نەیارەتی کردنی لەگەڵ پێشبڕکێ کردن لەگەڵ نوێنەرانی رژیمی زایۆنی، فەرمووی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدەسپێکی شۆڕشەوە، رژیمی زایۆنی و رژیمی ڕەگەزپەرستی ئەفریقای باشووری بەڕەسمییەت نەناسی، هەڵبەت رژیمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور ڕووخاو رژیمی داگیرکەر، درۆزن و ڕەگەزپەرستی زایۆنیش دەڕووخێ و هەرەس دێنێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداری پێشبڕکێ وەرزشییەکان لەگەڵ نوێنەرانی رژیمی داگیرکەر نابێ و من لەسەر ئەو ڕایەم کە کارێک کە ساڵی ڕابردوو"عەلیڕەزا کەریمی" ئەنجامی دا، جۆرێک پاڵەوانەتی ڕاستەقینەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، شانازی ئافراندنی کچان وکوڕانی خاوەن میدالیای ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی ، بە مایەی خۆشحاڵیی گەلانی ئازادیخواز و لەهەمان کاتدا توڕەیی بەرەی ئیستکبار زانی و فەرمووی: ملهوڕان لەهەر سەرکەوتنێکی گەلی ئێران لەهەر وار و گۆڕەپانێک، تووڕە دەبن، بۆیە ئەو سەرکەوتنەی ئێوە لەڕاستیدا سەرکەوتنی گەل و شکست هێنانی بەرەی بەربڵاوی دوژمنانی ئێرانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەرلەو ڕوانگەوە پرسی هەڕەشەکران لە وەرزشوانانی ئێرانی لەلایەن ژمارێک ناوەندی دەرەوەیی لێکدایەوە و فەرمووی: خاکەڕایی و پێملبوون لەهەمبەر بەهاکانی ئیستکباری مایەی شانازی نییەو نابێ لەبەرامبەر هەڕەشەو گوڕەشەو پێوەرە هەڵەو سەپێندراوەکان ملکەچ بکەن.