ئه‌یلوول 24, 2018 20:50 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی مەجلیسی ئێران: ئەمریکا ڕێگای دابین کرانی دەرمانی نەخۆشە ئێرانییەکانی داخستووە

جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: لەبارودۆخی ئێستادا کە ئەمریکا بەناوی دیموکراسی خەڵکی ئێرانی بەرەوڕووی گرفت کردووە، بەڕواڵەت دەڵێ دەرمان بایکۆت نەکراوە بەڵام هەموو ڕێگاکانی دابینکرانی دەرمانی داخستووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "مەسعود پزشکیان" ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی"ئیران فارما" Iran Pharma (دەرمان و پیشەسازیی وابەستە) لە تاران بەئاماژە بە بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران وتی: ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی ئێران لەشەڕدایە بەڵام باسی مرۆڤایەتی دەکا.

پزشکیان وتی: خەڵک وبەرپرسانی ئێران بەوپەڕی تواناوە گەمارۆ و هەڕەشەی دوژمنان دەکەنە هەل و دەرفەت بۆچارەسەریی کێشەکان.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای٢٠١٨ بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند.

ئەو کردەیەی ترامپ بەشێوەی بەرفراوان لەناوخۆ ولەئاستی جیهاندا شەرمەزار کرا.

چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ئێران فارما بەئامادەبوونی ٣٦٠ کۆمپانیای ئێرانی و بیانی لەمڕۆ دووشەممەوە لەتاران دەسپێبووەو هەتا ڕۆژی چوارشەممە(٢٦ی سیپتەمبەر) بەردەوامە.

سەرپەیڤ