ئه‌یلوول 25, 2018 10:35 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایش پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهوازی ئیدانە کرد

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا پەلامارە تیرتۆریستییەکەی شەممەی ڕابردوو لە شاری ئەهواز (باشووری ڕۆژاوای ئێران)ی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا؛ لەو بەیاننامەیەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە دەربڕینی داخ و مەخابن، هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئیران و هیوایان خواست کە بریندارن خێراتر چاک ببنەوە.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختی کرد: تیرۆریزم لە هەموو شکڵ و شیوازێکی دا یەکێکە لە پڕمەترسیترین هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بەیاننامەیەی ئەم ئەنجومەنە وتیشی: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیان کرد لە سەر پێویستیی وەڵامدەر بوونی ئەنجامدەران و پشتیوانانی ئەم کردە تیرۆریستییانە و سزادرانیان  و هەروەها داوایان لە هەموو دەوڵەتان کرد بە پێی ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان لە چوارچێوی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بریارنامەکانی هاوپیوەندی ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەیەکی چالاکانە لەگەل دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ناوەندەکانی پێوەندیدار بەم مەسەلەی هاوکاری بکەن.

ئەم بەیاننامەیە هەروەها رادەگەینێ: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیان کردووە لە سەر ئەوەی کە هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی بەدەر لە مەسەلەی ئامانج، شوێن، کات و کەسی ئەنجامدەر، تاوان دێتە ئەژمار و بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە.

ئەوان سەر لە نوێ جەختیان کرد هەموو دەوڵەتان بە پێی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڵێنەکانی دیکە بەرامبەر بە مافە نیودەوڵەتییەکان لەوان مافی نێودەوڵەتتیی مرۆڤ، مافی نیودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەری و مافی نێودەوڵەتیی مرۆڤدۆستانە، دەبێ بە دڵ و گیان دژ بەو هەڕەشە و مەترسییانەی لە کردەوە تیرۆریستییەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخنە مەترسییەوە خەبات بکەن.

تیرۆریستان ڕۆژی شەممە لە پارکێکی نزیکی شوێنی بەڕێوەچوونی ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز تەقەیان لە خەڵک کرد کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ، ٢٥ کەس شەهید بوون و ٦٠ کەس بریندار بوو.

گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و ئەلئەحوازییە  کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێ، بەرپرسایەتیی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەیان گرتە ئەستۆ.