ئه‌یلوول 25, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی چین لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ زەریف : پیکەن پەیوەندیە ئابوورییەکانی لەگەڵ تاران بەردەوام دەکا

وەزیری دەرەوەی چین لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر بەڵێنی پیکەن بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتیشی : پیکەن پەیوەندیە ئابوورییەکانی خۆی لەگەڵ تاران درێژە پێ دەدا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی چین و"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی حەفتاو سێهەمین کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بەتایبەت لەبواری ئابووری و هەروەها پرسەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتووێژیان کرد.

وانگ ئی هەروەها سەرەخۆشی کرد لەبەر ڕوودانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی شاری ئەهواز(باشووری رۆژاوای ئێران) کە شەهیدبوونی بیست وپێنج کەس وبرینداربوونی زیاتر لە شەست کەسی لێکەوتەوە.

محەممەد جەواد زەریف رۆژی دووشەممەش چاوی کەوت بە "فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپاو "ژان ئیڤ لۆدریان"ی وەزیری دەرەوەی فەڕانسە.

سەرپەیڤ