ئه‌یلوول 25, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • سەربەخۆیی ئێران لەبواری نۆژەن کردنەوەو ڕاگرتنی جۆرەها لە فڕوکە

سکرتێری لیژنەی پەرەپێدانی ئاسمانی و کەوشەنگەردوونی جێگرایەتی زانستی و تیکنولۆژی سەرۆکایەتی کۆماری ئێسلامی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئێران لەبواری نۆژەنکردنەوەو ڕاگرتنی جۆرەها لە فڕۆکە سەربەخۆ بووە

بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس "مەنووچیهر مەنتقی" وەبیری هیناوە کە ئێران لەپاش ڕاپەڕینی ئێسلامی  لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی  یەوە لەبواری پیشەسازی نۆژەنکردنەوەو پاراستنی جۆرەها لە فڕوکەی سەربازی و بازرگانی و کۆپتەردا  گەشەیەکی بەرچاوی هەبوە.

"مەنتقی" بەڕاشکاوی وتی کە ئێران خاوەنی لێهاتوویەکی وایە کە خزمەتگوزاری بداتە دیکەی وڵاتان لەبواری نۆژەن و ڕاگرتنی جۆرەها لە فڕۆکە،سکرتێری لیژنەی پەرەپێدانی ئاسمانی و کەوشەنگەردوونی جێگرایەتی زانستی و تیکنولۆژی سەرۆکایەتی کۆماری ئێسلامی ئێران هەروەها وتی : گرینگی نۆژەن ە ڕاگرتن لەبواری هێندێک لە پیشەسازیەکان دا بەڕاددەیەک زۆرە کە بێتوو لەبەرچاو نەگیرێ گیانی مرۆڤەکان دەکەوێتە مەترسیەوە کە نۆژەن و ڕاگرتنی فڕۆکەش هەر بەشێکە لەو پیشەسازیە هەستیارە.