ئه‌یلوول 25, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • عەلیڕەزا میریوسفی: ئێران داوای نەکردووە لەگەڵ

نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند، ئێران هیچ داواکاریەکی بۆ چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئەمریکا نەهێناوەتە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "عەلیڕەزا میریوسفی" ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانیی نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەکاردانەوە بە بانگەشەی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران داوای نەکردووە چاوپێکەوتن بکات.

ترامپ ئەمرۆ سێ شەممە لە توئیتێکدا ئیدیعای کرد، سەرباری هاتنەئارای داواکارییەکان، هیچ پلان و پرۆگرامێکی نییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ "حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕەنگە رۆژێک لەداهاتوودا چاوی پێی بکەوێ.

ترامپ وتی: رۆحانی پیاوێکی خۆشەویستە.

بانگەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە ناوبراو لە دوو مانگی ڕابردوودا چەندین جار باسی هۆگربوونی بە وتووێژ لەگەڵ ئێرانی کردووەو ئیدیعای کردووە، ئامادەیە، "بێ شەرت و مەرج" چاوی بەڕۆحانی بکەوێ. سەرباری ئەوەش، هەرجارەوە، "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێڕستێک لە شەرت ومەرجەکان بۆ ئەو چاوپێکەوتنە"بێ شەرت ومەرجە"ی هێناوەتە ئاراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، پێی داگرتووە، واشنگتۆن هاوبەشێکی جێ متمانە نییەو هیچ هۆگرییەکی بە وتووێژ لەگەڵ ئەمریکادا نییە.

سەرپەیڤ