ئه‌یلوول 25, 2018 18:46 Asia/Tehran
  • بەرەنگاربوونەوەو سەرکەوتن لەگۆڕەپانە وەرزشیەکان هەتا شەڕی دژبە تیرۆریزم لەڕوانگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیەوە

ڕووداوی تاڵی رۆژی ٢٢ی سیپتەمبەر لە شاری ئەهوازو خەڵتانی خاک و خوێن کرانی ژمارێک لە خەڵکی بێدەرەتان بەدەست تیرۆریستانی بەکرێگیراو جارێکی دیکە دەریخست کە گەلی ئێران لەڕێگای پڕلە شانازیی پێشکەوتن و بەرزبوونەوەدا خاوەن دوژمنی زۆرە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لەدیداری ژمارێک لە وەرزشوانانی خاوەن میدالیاو پڕلەشانازیی ئێران لە یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئەندۆنزیا، بەئاماژەکردن بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی شەممەی شاری ئەهواز وبەئاماژە بەوخاڵە ، فەرمووی: بەپێی راپۆرەکان، ئەو کارە ترسنۆکانەیە کاری هەمان کەسانێکە کە هەرکات لە سوریاو ئێراق گرفتار دەبن، ئەمریکییەکان ڕزگاریان دەکەن و دەستیان لەگیرفانی سەعوودیاو ئیماراتی عەرەبی دایە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، هەروەها شانازی ئافراندنی کچان وکوڕانی خاوەن میدالیای ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی بەمایەی خۆشحاڵی گەلانی ئازادەو لەهەمان کاتدا تووڕەیی بەرەی ئیستکبار زانی و فەرمووی: ملهوڕان لە سەرکەوتنی گەلی ئێران لەهەر گۆڕەپانێکدا توڕە دەبن، بۆیە سەرکەوتنی ئێوە لەڕاستیدا سەرکەوتنی گەل وشکست هێنانی بەرەی بەرفراوان دوژمنانی ئێرانە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، خۆڕاگریی لەهەمبەر سیاسەت و کردەی دەسدرێژکارانەی ملهوڕان و بەکرێگیراوانی ئەوان ، بە ئەرکێکی گەورەو حاشاهەڵنەگر دەزانێ . ئەو خۆڕاگرییە ئێستا لەگشت گۆڕەپانەکان بۆ وێنە لە پێشبڕکێ وەرزشییەکانیش خۆی دەرخستووە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەرلەوبارەوە و لەشیکردنەوەی هۆی نەیارەتی کردنی لەگەڵ کەوتنە ململانێ لەگەڵ نوێنەرانی رژیمی زایۆنی، فەرمووی: کۆماری ئیسلامی لە دەسپێکی شۆڕشەوە، رژیمی زایۆنی و رژیمی ڕەگەزپەرستی ئەفریقای باشووری بەڕەسمییەت نەناسی، هەڵبەت رژیمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور ڕووخاو رژیمی داگیرکەر، درۆزن و ڕەگەزپەرستی زایۆنیش دەڕووخێ.

وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەرزشوانان ، هەڵگری چەند پەیامی ڕوونە بۆ دوژمنانی گەلی ئێران بەتایبەت ئەمریکاو رژیمی زایۆنی.

دەس وپێوەندیی تیرۆریستان و لاگرانی شکست هێناوی ئەوان لە سوریاو ئێراق لەسەر ئەو خەیاڵە خاوەن کە بەئەنجامدانی پەلاماری بێ ئامانجی تیرۆریستی و کوشت وبڕی خەڵکی بێ دەرەتان دەتوانن کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بکەن پەیڕەویی لەهەڵوێستەکانیان بکات، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران قەت لەهەڕەشەو گوڕەشە نەترساوەو قەتیش لە هەڵوێستە بنچینەییەکانی پاشەکشە ناکات.

ئەوەی وا ئەمریکا، ئیسرائیل و رژیمە سەرەڕۆ عەرەبەکانی مێژووی ماوەبەسەرچوو دەبێ بیزانن ئەو ڕاستیەیە کە سەردەمی هەڕەشە بەسەرچووە. ئەزموون دەریخستووە، هەرچەشنە پاشەکشە لەهەمبەر هەڕەشەوگوڕەشەکان بەمانای هەل پێدان بە گرووپە ڕەشەکوژەکان ولایەنگرانی رۆژاوایی و عەرەبیی ئەوانە کە بێگومان، بژارەی ئێران، راوەستان و خۆراگرتن لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکانە.

هەوڵە تیرۆریستییەکانی مانگی ڕابردوویی تیرۆریستانی داعش لەتاران و وەڵامدانەوە بەمووشەکی ئێران بەو کردە تیرۆریستیانە لە قووڵایی خاکی سوریا، پێشانی دا کە شەڕ لەدژ گرووپە تیرۆریستییەکان لەدەرەوەی سنورەکانی ئێران، بەشێک لە ئەرک و بەرپرسایەتی بۆ لەناوبردنی ڕەشەکوژانە.

بێگومان لێبڕاویی پێشاندان لە وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکاران، ئاسایشی گشتی لەناوچەدا جێگیر دەکا. ئێستاش سەبارەت بەوەی کە چ چارەنووسێک چاوەڕوانی تیرۆریستان ولاگرانی تاوانی ئەوان لە ئەهوازە، وتەکانی ڕێبەری شۆڕش ئاشکراو ڕوونە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پەلاماربۆسەر کەسانی بێتاوانی بەکارێکی ترسنۆکانە زانی و فەرمووی: بەدڵنیاییەوە بەتوندی سەبەبکاران و ئەنجامدەرانی ڕووداوە تاڵ و دڵتەزێنەکەی ئەهواز سزا دەدەین.