ئه‌یلوول 26, 2018 15:56 Asia/Tehran
  • هەڵواسینی ڕێئاکتۆری ٣٠٠ تۆنی لە دڵی پاڵاوگەی شیراز

ڕێئاکتۆری٣٠٠تۆنی پاڵاوتگەی شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسی باشووری ئێران، لەلایەن پسپۆرانی ئێرانیەوە هەڵواسراو خرایەگەڕ.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "عەبدوڕەحیم شەمسەدینی" بەرپرسی پاڵاوتگەی شیراز، وتی: رێئاکتۆری٣٠٠ تۆنی لە ئامادەکردن و بەرهەم هێنانی بەرهەمە نەوتییەکان، سووتەمەنی جێت، نەوتی سپی، قیر و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە، دەوری سەرەکی دەگێڕێ.

شەمسەدینی وتی: بە گۆڕینی ڕێئاکتۆری پاڵاوتگەی شیراز، کوالیتی بەرهەمەکانی گازی شلەک، بەنزین ماتۆڕ و نەوت گاز بەرز دەبێتەوەو دابین کران و بەرهەم هێنانی بەرهەمی ستراتژیکی خاوەن کوالیتی مومکین دەبێ.

بەرپرسی پاڵاوتگەی شیراز بەئاماژە بە چێکرانی ڕێئاکتۆر لەلایەن پسپۆرانی ئێرانییەوە، وتی: ڕێئاکتۆری پێشووی ئەو پاڵاوتگەیە کە چێکراوی وڵاتی ئیتالیا بوو، تووشی درزدان بوو و وڵاتی چێکەر ئامادەی چاک کردنەوەی نەبوو و مەترسی تەقینەوە، هەڕەشەی لە گشت ناوچە دەکرد کە کۆمپانیای "ڕێئاکتۆرسازی ئەهواز"، کاری چێکردن وگواستنەوەی دەریایی و زەوینی بۆ پاڵاوتگەی شیراز لەلایەن پسپۆرانی ناوخۆی گرتەئەستۆ.

بەرپرسی پاڵاوتگەی شیراز بەئاماژە بەوەی کە ڕێئاکتۆری پاڵاوتگە لە ئیتالیاو چینیش ساز دەکرێ، وتی: بەهەوڵی پسپۆرانی ناوخۆیی، ئێرانیس چووە نێو ڕیزی چێکەرانی ڕێئاکتۆری پاڵاوتگە لە جیهاندا.