ئه‌یلوول 26, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • دەسپێکی یەکەم کۆبوونەوەی

یەکەم کۆبوونەوەی سکرتێران و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی ناوچە لەژێر سەردێڕی "دیالۆگی ئاسایشی ناوچەیی" لەتاران دەستی بەکارەکانی خۆی کرد .

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لەو دانیشتنە یەک ڕۆژییەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەئامادەبوونی سکرتێران و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، چین، هیندو ئەفغانستان و لەسەر دەسپێشخەریی و میوانداریی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ، ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی و هەڕەشەو گوڕەشەی نوێی تیرۆریزم لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا تاووتوێ دەکرێ.

بەهێزکرانی هاودەنگیی دەسەڵاتە ناوچەییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی، ناساندنی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی وەک گەورەترین هەڕەشەو هۆکاری ناجێگیریی لەناوچەدا، جێ خستنی هاوکارییە ناوچەییەکان وەک باشترین و تەنیا ڕێگای بەرەوڕووبوونەوەی کێشەو هەڕەشە ناوچەییەکان و ڕاوێژکاری، گۆڕینەوەی ئەزموونەکان وپێکهێنانی میکانیزمی هاوکاریی بەکۆمەڵ لەهەمبەر هەڕەشە نوێکانی داعش پاش شکست لە ئێراق و سوریا، ئامانجە سەرەکییەکانی بەڕێوە چوونی ئەو دانیشتنەیە.

سەرپەیڤ