ئه‌یلوول 26, 2018 18:54 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی

یەکەم کۆبوونەوەی سکرتێران و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی ناوچە ، کە لەژێر ناوی"دیالۆگی ئاسایشی ناوچەیی" لەتاران بەڕێوە چوو بەدەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

یەکەم دانیشتنی سکرتێران و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی ناوچە بەهاوبەشی وڵاتانی ڕووسیا، چین، هیندستان وئەفغانستان و لەسەر دەسپێشخەریی ئێران، لەژێرناوی "دیالۆگی ئاسایشی ناوچەیی" رۆژی چوارشەممە لەتاران بەڕێوە چوو.

ڕاوێژکاران، سکرتێران و سەرۆکانی لێژنە باڵاکانی بەشدار لە دانیشتنی تاران لە بەیاننامەی کۆتایی بەئاماژە بەوەی کە تیرۆریزم، ماددە هۆشبەرەکان و دەسوەردانە دەرەکییەکان، ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی ناوچەی بەرەوڕووی مەترسی کردووە، وتی: توندڕەویی و دەمارگرژیی خوازیی و رادیکالیزم، لە گرینگترین سەرچاوەکانی دنەدەری تیرۆریزمن و دەبێ لەلایەنی جیاجیاوە ئەوچەشنە ڕوانگەو بیرکردنەوانە بەرەنگاری بدرێنەوە.

ئامادەبووانی دانیشتنی "دیالۆگی ئاسایشیی ناوچەیی" لەتاران، بەئاماژە بەگواستنەوەی داعش لە ئێراق و سوریا بۆ ئەفغانستان و ئاسیای ناوەندی، خوازیاری هەنگاوهەڵگرتنی ڕێک و هەمەلایەنە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بوون.

ڕاوێژکاران، سکرتێران و سەرۆکانی لێژنە باڵا بەشداربووەکان لە دانیشتنی تاران وێڕای داکۆکی لە هێنانەدی ئاشتی و سەقام ویارمەتیدان بە گەشەپێدان و بنیات نانەوەی ئەفغانستان، پێیان داگرت لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی کارای چاندن، بەرهەم هێنان و ترانزیتی ماددە هۆشبەرەکان وەک یەک لە سەرچاوەکانی دابینکرانی دراڤیی تیرۆریزم.

نوێنەرانی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، چین، هیندستان وئەفغانستان هەروەها پێیان داگرت لەسەر گرینگیی بەردەوام کرانی پەیوەندییەکان لە پەرەپێدانی ئابووری و تیجاری و هێنانەدی ڕێگا هێمنترە ترانزیتییەکان بەکەڵک وەرگرتن لە ژێرخانەکانی بەردەم وهەروەها دروست کردنی ژێرخانی نوێ . بەپێی بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی تاران، بڕیاردرا، "دیالۆگی ئاسایشی ناوچەیی" بەشێوەی ساڵانەو بەنۆرە لە وڵاتانی ئەندام بەڕێوە بچێ.

سەرپەیڤ