ئه‌یلوول 27, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • زەریف: ھاوکاریی بازرگانیی نێوان ئێران و ھیند لە بەندەری چابەھار بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ھاوکاری و چالاکیی بازرگانیی ئێران و زیند لە بەندەری چابەھاری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران بە باشی خەریکە بەڕێوە دەچێت.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە دوای دیداری لەگەڵ «سواشما سوئاراج» وەزیری دەرەوەی ھیند لە نیۆیۆرک سەبارەت بە ھاوکارییەکانی نێوان تاران و نیودلھی لە ڕووی گەشە پێدانی بەندەری چابەھارەوە وتی: بەندەری چابەھار چالاکییەکانی خۆی بە باشی بەردەوام دەکات و بارەکانی ھیندوستان لەم بەندەرەوە دێت و ڕەوانەی ئەفغانستان دەکرێت.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا ئاماژەی کردە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و وتیشی: ھەر ھەموو لە سەر ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ھاوڕا بوون.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەو ڕەوتەی وا دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا دەیپێوێ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێتە ھۆی تەریک کەوتنەەوەی.

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە حەفتاوسێھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی یەکشەممە گەییشتە نیۆیۆرک و لە پەراوێزی دانیشتنەکەدا جیا لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان،لە گەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری ئەورووپی و ئەمریکی و ئاسیاییش دیدارو وتووێژی کرد. بەڕێزی ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لەگەڵ میدیاکانی بیانی ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە سەرۆکایەتیی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوەی دەرخست کە ئەمریکا تەنیایەو تەواوی وڵاتان پشتگری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دەکەن و بە شێوەیەکی پاڵەکیانەو یان ڕاشکاوانە ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکا بە ھەڵەو نادروست دەزانن.

سەرپەیڤ