ئه‌یلوول 27, 2018 18:17 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عومان و ھیند لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەرەوەی عومان لە پەراوێزی بەرپا کرانی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد.

یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوون لە شوێنی دانیشتنی موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیۆیۆرک چاوی پێی کەوت و سەبارەت بە پەیوەندیی دوولایەنەو پرسەکانی ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییەوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و«سواشما سوئاراج» وەزیری دەرەوەی ھیندیش ڕۆژی چوارشەممە لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێکەوە دیدارو وتوێژیان کرد.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا سەبارەت بە پەیوەندیی دوولایەنەو پرسەکانی ناوچەکە وتووێژیان کرد.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ھاوڕێ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە حەفتاوسێھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی یەکشەممە سەردانی نیۆیۆرکی کرد.

زەریف بێجگە لە ھاوڕێیەتی کردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دوو وتاردانی ڕێزنان لە یادی نێلسۆن ماندیللا و دانیشتنی ساڵانەی کۆگەی گشتی ھێندێک دیدارو چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تاقمی چوار کۆ یەکیش ھەبوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا بەشداریی کۆبوونەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەکیشی کردو پاشان ھاوڕێ لەگەڵ فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بەیاننامەی پشتگریی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و پێکھێنانی میکانیزمێکی تایبەتی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێرانی لە بەردەم پەیامنێرانی میدیا جۆربەجۆرەکاندا خوێندەوە.

 

 

سەرپەیڤ