گوتاربێژیی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران : ئامانجی دوژمن هیوابڕاوکردنی خەڵکە
پێش نوێژی کاتیی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وتی : ئامانجی دوژمن لە پیلانگێڕی بەربڵاو وەڕێ خستنی شەڕی ئابووری - دەروونی و هیوابڕاوی و ماندووکردنی گەلی هەمیشە لە گۆڕەپانی ئێرانی ئیسلامیە.
ئایەتوڵڵا محەمەد عەلی موەجیدی کرمانی، لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەم حەوتەیەی تاران بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئینقلابی ئیسلامی لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا ، بناغە و نیزامی ئیستکبار بە سەرکردەیی ئەمریکاو زایۆنیزمی نێودەوڵەتی هەژاندوەتەوە، وتیشی : شکستی قورس و هەمیشەیی ئەوان لەبەرەکانی خۆڕاگری ، هەروا درێژەی هەیە .
ئیمام جومعەی کاتیی تاران پێداگری کرد : ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل دەست لە هەڵە کردن هەڵنەگرن،بنکەکانیان لە ناوچە ئاسایشی نامێنێ و ڕۆژیان ڕەش دەبێت.
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی سەبارەت بە ڕێگەکانی بەرەنگار بوونەوەی دوژمن وتیشی: کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان، سەرچاوەکان و توانایی ناوخۆیی و بەهێزبوونی ورەی خۆڕاگری، یەکێتی و هاوپشتی دەبێتە هۆی ئەوەی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا هیچ کارتێکەرییەکی لە ورە و ئیرادەی گەل دا نەبێت .
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەروەها وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری تیرۆریستی ئەهواز لە باشووری ڕۆژاوای ئێران وتیشی : دەسەڵاتدارانی هیوابڕاو، گەندەڵکار و مناڵ کوژی تیرۆریستان، ڕێگەیەک جگە لە ئازار و تۆڵەسەندنەوە لە گەلی ئێرانیان لەبەردەم دا نییە .
موەحیدی کرمانی بەئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی : دواهاتی زوڵم، ڕووخان و لەناوچوونە و دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وای بیرنەدەکردەوە کە ڕۆژێک لە کۆگەی گشتی نەتەویەکگرتووەکان ببێتە گاڵتەی نوێنەرانی وڵاتانی جیهان .