ئه‌یلوول 29, 2018 06:45 Asia/Tehran
  • عێراقچی : میکانیزمە تایبەتیەکانی ئوروپا دەبێ تا بەر لە چواری نوامبر جێبەجێ بکرێن

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رۆژی هەیەنی جەختی کردەوە ئوروپیەکان دەبێ تا بەر لە چواری نوامبر کە خولی دوهەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە فەرمی دەست پێدەبێ ، میکانیزمە پێشنیارکراوەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەباس عێراقچی جەختی کردەوە کاتبەندی ئێران هەمان چواری نوامبرە .

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سایسی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ئەو بایکۆتانەی کە ئەمریکا بانگەشەیان بۆ دەکات لە چواری نوامبەردا جێبەجێ دەکرێن ، بە کردەوە بە تەواوەتی جێبەجێ کراون ، وتیشی ، بەشی دوهەمی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە چواری نوامبردا بە فەرمی جێبەجێ دەکرێن .

عێراقچی وتیشی لەڕاستیدا دەبێ بڵێین چواری نوامبر لایەنی فەرمی هەیە و بڕیار نیە شتێکی سەیر ڕوو بدات .

 

سەرپەیڤ