ئه‌یلوول 29, 2018 21:10 Asia/Tehran
  • ولایەتی : ئەمریکا وڕژێمی زایونی لەدووی چەپاوکردنی وڵاتانی ئیسلامین

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئەمریکا وڕژێمی زایونی لەدووی پارچە پارچەکردن ولاوازکردنی وڵاتانی ئیسلامی وتاڵان وچەپاوکردنی ئەووڵاتانەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " عەلی ئەکبەر ولایەتی" ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە دیدار وچاوپێکەوتنی شاندێک لە مامۆستایان ، دادگەران، بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی وچالاکانی میدیایی سووریا لە تاران وتی: فرەتر لە حەوت ساڵ لە خۆڕاگری خەڵکی سووریا لە بەرانبەر ملهوڕانی جیهانی وزایونیەکان تێپەڕێوە ومێحوەری خۆراگری پیشانی دا کە حەق بە گەلی سووریایە. ولایەتی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکیەکان لە کردەوەکانی مێحوەری خۆراگری لە ناوچە تۆڕەن وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە داواکاری دەوڵەتی سووریا لەم وڵاتە ئامادەن بەڵام ئەمریکا کە بەبێ ئیجازەی دەوڵەتەکانی ناوچە لە ڕۆژئاوای ئاسیا دایە ، لەم ناوچەیە بچێتە دەرێ. جەمال عەبدوڵڵا سەرۆکی پێشووی زانکۆی فوراتی سووریایش وتی: شەڕ لە سووریا بە سەرکردایەتی ئەمریکا ، ئینگلیس ، ڕژێمی زایونی وبڕیک لەوڵاتانی عەرەبی کە لە خزمەتیاندابوونە ، بەڕێوە بەرایەتی کراوە. سەرۆکی پێشووی زانکۆی فورات بە راگەیاندنی ئەمەکە دوژمنان  ناتوانن پێشگیری بکەن لە پەرەی پێوەندی دەمیشق لەگەڵ تاران ، وتی: ئێران پشتیوانی سەرەکی سووریا بۆ ڕاوەستاوی وخۆڕاگری لە بەرانبەر زوڵمی ئەمریکاو وڵاتانی ئیستکبار وملهوڕی ڕۆژئاوا لەدژی نەتەوەی سووریایە.

سەرپەیڤ