تشرینی یه‌که‌م 03, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • سوپاس وێژیی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبەر وەڵامدانەوەی ورد و لێبڕاوانە بە تیرۆریستان، پێی داگرت: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەباشترین شێوە وەڵامی ئەوانەی بەزەییان بە ژن ومنداڵاندا نەهات، دایەوە.

"حەسەن رۆحانی" ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆڕی ئەنجومەنی وەزیران بەئاماژە بەوەی کە وەڵامی ئێران، هەردەم لێبڕاوانەو گورچکبڕ دەبێ، وتی: ئێران، داڕێژەران و فەرماندەرانی تیرۆریستان وەک ئەنجامدەرانی تیرۆریستی دەزانێ و هەربەوجۆرەی کە بەگژ ئەنجامدەرانی تیرۆریستدا دەچێ، بەتوندیش سزای داڕێژەرانی پیلانەکە دەدا.

رۆحانی بەئاماژە بە پیلانگێڕیی ئەمریکا لەدژ ئێران وتی: ئەمریکا لەجیهاندا تەریک ماوەو کەس شێوازی ئەمریکییەکانی قەبووڵ نییە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئامانجی ئەمریکا لە گوشارخستنەسەر ئێران، تەواو ناوخۆییەو هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ناوچەو جیهان و ئەو وڵاتە عەرەبانەی گیرفانیانی دەبڕێ و پارەی خەڵکەکانیان دەدزێ، وتی: هەموو هەوڵی ئەمریکا لەسەر ئەوە چڕبۆوە کە بەهەر لەونێک بێ جۆرێک دانوستان لە هەر ئاستێکدا لەگەڵ ئێران دەس پێ بکرێ و پاشان ڕایبگەیێنێ کە بەلەگوشارنانی ئێران ، ئێرانی ڕازی بە دانوستان کردووە.

رۆحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران لەهەمبەر زەخت وگوشاری ئەمریکییەکانن باشی خۆڕاگرتووە، وتی: خەڵکی ئێران، خەڵکانێکی خۆڕاگر، ئازا، پاڵەوان و تێگەیشتوون و لەهەمبەر پیلانگێڕییەکنی ئەمریکا شکست ناهێنن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئوروپا بۆ پاراستنی پەیوەندییە دراڤییەکانی ئێران، ڕێکخراوێکی تایبەتی دامەزراندووە، وتی؛ جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیە دەتوانێ هەنگاوێکی زۆر گرینگ بێ لەئاراستەی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

رۆحانی بەئاماژە بە هەڵبژیردرانی سەرۆک کۆماری نوێی ئێراقیش وتی: ئێران هەردەم هۆگری پەرەی سەقام، هێمنی ، گەلسالاری و دیموکراسی لەناوچەیە.

سەرپەیڤ