تشرینی یه‌که‌م 04, 2018 08:35 Asia/Tehran
  • زەریف : ئەمریکا لە یاسا یاخییە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی دۆستایەتیی ١٩٥٥ی نێوان ئەو وڵاتەو ئێرانی بە نمونەیەکی دیکەی لە یاسا یاخی بوونی ئەمریکا زانی .

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی پێنج شەممە لە توییتێڕدا نووسی: ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی چەند لایەنە کە لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش دا گونجێندراوە، بەم بیانووەی کە بەدوای پەیمانێکی دوو قۆڵییە لەگەڵ ئێراندا، ھەڵوەشاندووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێستاش دوای ئەوەی کە دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی فەرمانی داوەتە ئەمریکا کە کۆتایی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و بایکۆتی سەر جەماوەری ئێران کۆتایی پێ بێنێ، لە پەیمانێکی نێوان ئەمریکاو ئێران دەکشێتەوە.

دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی شیاوەتیی خۆی بۆ ڕاگەیشتن بە سکاڵای ئێران لە ئەمریکا، واشنگتۆنی ئەرکمەند کرد بە نەهێشتنی بەرتەسکییە مرۆڤی و فڕۆکەوانییەکانی ئێران هەتا کاتی دەرکرانی دەنگی یەکجاریی.

بەکشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ئێران، تاران لەدژ واشنگتۆن سکاڵای بردە دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی.

دوابەدوای بڕیارەکەی دیوانی نێودەوڵەتیی دادەڤانی بە قازانجی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا پەیمانی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران کە ھاوپەیوەندە بە ساڵی ١٩٥٥ەوە بە کۆتایی ھاتوو دەزانێت.

سەرپەیڤ