تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 00:38 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەمیدیاکانی چین

وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەنێو ئاپۆرەی گەرم وگوڕی بەسیجیان لە یاریگەی سەت هەزار کەسیی ئازادیی تاران، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکانی چیندا ھەبوو.

هەواڵدەریی فەرمیی چین"شین هۆوا" لەو بارەوە ڕاپۆری دا، ڕێبەری ئێران ئابلۆقەکانی ئەمریکای بە شکست هێناو زانی.

لە ڕاپۆری شین هۆوادا هاتووە؛ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەنێو ئاپۆرەی مەزنی گەنجانی ئەو وڵاتە لە یاریگەی ئازادی پێی داگرت: "ئێران لە شکست پێدانی ئەمریکا لەبواری ئابووریدا، سەرکەوتوو دەبێ".

هاوکات کەناڵی"سی سی تی ڤی" تەلەفزیۆنی ناوەندیی چینیش لە هەواڵەکانی بەگێڕانەوە لە ڕێبەری ئێران، ڕایگەیاند ، ئابووریی ئێران زۆربەهێزترە لە ئابلۆقەکانی ئەمریکاو ئێران بەشکست پێدانی، زلـلەیەکی دیکە لەئەمریکا دەدا.

ماڵپەڕی"چاینا ئۆرگ"ی چینیش ڕاپۆری دا کە ڕێبەری ئێران گەنجانی ئەو وڵاتەی ڕاسپارد هەتا یەکدەنگ و یەکگرتووبن چونکە دوژمن کاتێک دەسەڵات، یەکڕیزی و ئیرادەی گەل و گەنجان ببینێ، دەکشێتەوە.

ئەو ڕاپۆرانە لەزمان ڕێبەری ئێران درێژە دەدا، چل ساڵە ئەمریکا لەدژ گەل و وڵاتی ئێران پیلان دەگێڕێ و هەردەم لەدەست ئەو گەلە، زلـلەی وێکەوتووە، ئەمجارەش پیلانگێڕیی ئەمریکا بێ ئاکام دەمێنێ و دوژمنانی ئێران بێهیواو سەرلێشێواو دەبن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لەنێو ئاپۆرەی مەزن و گەرم و گوڕی بەسیجیان لە یاریگەی سەت هەزار کەسیی ئازادیی تاران، پێی داگرت: کۆمەڵەی مەزنی گەنجانی نیشتمان و گەلی مەزنی ئێران بە بێ ئاکام کردنی دوائامرازی دوژمن واتە بایکۆت، زلـلەیەکی دیکە لەئەمریکا دەوەشێنن.

سەرپەیڤ