تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • درێژەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران سەرەڕای  هەڕەشە و گوڕەشەی  ترامپ

سکرتێری یەکیەتی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران وتی: بە بڕانە هەناردە کردنی نەوتی ئێران سێفر ناکرێت.

"حەمید حسێنی " دەبیری یەکیەتی هەناردەکارانی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما بە ئاماژە دان بە هەوڵی ئەمریکا بۆ بێوەری کردنی ئێران لە فروشی نەوت وتی: لە ڕۆژەکانی ڕابردوو نرخی نەوت بۆ هەشتا وپێنج دوڵار بەرز بووەتەوە کە ئەمە پێشاندەری نیگەرانی وپەروشی جیهان بۆ جێگیر کردنی نەوتی ئێرانە . حسێنی ، نەوتی بە کالایەکی ئەمنیەتی زانی وبە سەرنجدان بە بەرژەوەندی گەلێک کە کڕینی نەوت لە ئێران بۆ وڵاتان هەیەتی، وتی: لە وەها دۆخێکدا هەموو وڵاتان هەوڵ ئەدەن لە دابین کەرانی سەرچاوەکانی خۆیان جۆربەجۆری بەدی بهێنن وخۆیان وابەستە بە یەک وڵات نەکەن ، هەربەم هۆیەوە درێژەی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران لە داهاتوو یش ئیمکانی دەبێت. دەبیری یەکیەتی هەناردەکارانی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران بە ئاماژەدان بەمەکە ئامارەکان پێشان ئەدات لە مانگی سیپتەمبەر، ئێران ڕۆژانە یەک ملیۆن و٧٠٠ هەزار بەرمیل نەتی هەناردە کردووە وتی: واقعیەتی بازاڕ پێشان ئەدات نە تەنیا بارستای پەرەی بەرهەم  هێنان لە جیهان لەئارا دانیە ، بەڵکۆ مەترسیەکانی ژئو پۆلتیکیش هەڕەشە لە بازاڕی نەوتی دەکات. حسێنی پیداگری کرد: بە هەموو ئەوڕوداوانەی کە خەریکی ڕوودانە ، وادێتە بەرچاو خەونی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سێفر کردنی هەناردەکردنی نەوتی نەپالاوتەی ئێران وکەم کرانی نرخی نەوت تەعیبیر نابێت. ئەمریکا بە چوونە دەر لە بەرجام، جاڕیکی تر بایکۆتەکانی خۆی لە دژی ئێرانی داسەپاند وهەڕەشەی کرد، هەروڵاتێک کە دڕێژە بدات بە کڕێنی نەوت لە ئێران، بایکۆتی دەکات.  ئەمریکا هەتا نوامبەری داهاتوو بە کڕیارانی نەوتی ئێران دەرفەتی داوە ، هەتا کڕێنی نەوتی خۆیان لە ئێران بە سێفر بگەیەنن. 

سەرپەیڤ