تشرینی یه‌که‌م 06, 2018 07:27 Asia/Tehran
  • زەریف : ئەمریکیەکان جێی متمانە نین

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئەمریکا بە چوونەدەر لە بەرجام سەلماندی بۆ دانوستان جێی متمانە نیە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە گوتییشی ، ئێران خواستێکی بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکادا نیە چونکە واشنگتۆن بۆ دانوستان جێی متمانە نیە .

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە وتووێژەکانی ئێران و ئوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی و گوتی : ئێران کاتی بە ئوروپیەکان داوە تا تێچووی چوونەدەری ئەمریکا ل بەرجام قەرەبوو بکەنەوە .

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی  ڕاگەیاند. ئەم ھەنگاوەی ناوبراو لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە.

ترەمپ سەرباری ئەوەی کە ئەم ڕێککەوتنەی وا لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە پەسەند کراوە، پێشێل کردووە، لەم دواییەدا بە ڕووکەشێکی چەواشەکارانەوە ڕایگەیاندووە کە ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئێران دا بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی تازە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو وتانەی داناڵد ترەمپ بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە: پێشنیاری دانوستان لەگەڵ ئێران لە لایەن داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە لە ھەل و مەرجێکدا دەکرێت کە دەوڵەتی ئەمریکا بەبێ ھیچ جۆرە پاسایەکی گونجاوو بە پێچەوانەی تەواوی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام کشاوەتەوەو بایکۆتەکانی نادادگەرانەی خۆی ھەمیسان بە سەر گەلی ئێراندا سەپاندووەتەوە.

 ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ١٣ی ئابی ڕابردوو لە بارەی پرسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا جەختی کرد: لەگەڵ ئەمریکییەکاندا لە بەر بوونی کۆمەڵێک بەڵگەی ڕێک و پێک و ئەزمونی ڕابردوومان و ئەو زیانە زۆرەی کە لە دانوستان لە گەڵ ڕژێمێکی ساختەچی و ملھوڕ دەکەوێتەوە ، وتووێژو دانوستان ناکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەشی کردە پرسی سوریا و گوتی :  تاران بە دوای رێگا چارەی سیاسی دایە بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە .

سەرپەیڤ