بەڕێوەچوونی هاوکاری ئابووری ئێران و سووریا لە دیمەشق
کۆبوونەوەی چالاکانی ئێران و سوریا ڕوژی شەممە لە پەراوێزی چوارەمین پیشانگەی بنیات نانی ئەم وڵاتە لە دیمەشق بەڕێوە چوو .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جەواد تورک ئابادی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسوریا لەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێویستی بەهێزبوونی پێوەندی و هاوکاری نێوان تاران و دیمەشق، بە تایبەت لە قوناخی بنیات نانی سوریا، پێداگری کرد .
سامر دەبەس سەرۆکی ژووری پیشەسازی دیمەشقیش لەم کۆبوونەوەیە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بازرگانانی سوری و ئێران دەبێ لە بواری ئابووری هەوڵ بدەن، وتی : هەماهەنگی لەنێوان بازرگانانی دوو وڵات و دانانی کۆمپانی بەرهەم هێنان و بازرگانی لە هەموو بەشەکان پێویستە .
دەبەس وتیشی : کۆمپانییەکانی ئێرانی خاوەن توانایی زۆرن کە دەبێ ئەم کۆمپانیانە لە بواری بنیات نانی سوریاش بەشداری بکەن.
سەرۆکی ژووری پیشەسازی دیمەشق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کوبوونەوەی هاوبەشی بازرگانانی ئێرانی و سوری لە ڕۆژاانی داهاتووش لە تاران بەڕێوە دەچێت وتیشی : ئامانج لە بەڕێوە ئەم کۆبوونەوەیە، ئاشنا بوون لەگەڵ دەرفەتی سەرمایەدانان لەنێوان ئێران سوریا و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکانە.
چوارەمین پیشانگەی بنیاتنانی سوریا سێ شەممەی ڕابردوو بە ئامادەبوونی ژومارێک لە بەرپرسانی سوری و 270 کۆمپانی بیانی لە بیست و نو وڵات لە شارۆچکەکانی پیشانگایی دیمەشق کراوەتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چواردە کۆمپانی لە چوارەمین پیشانگەی بنیات نانی سوریا ئامادەیە.