تشرینی یه‌که‌م 08, 2018 16:19 Asia/Tehran
  • کارناسێکی ئەمریکی: ئامانجەکانی واشنگتۆن لەبایکۆت کردنی ئێران، نایەنەدی

کارناسی ئەندێشگەی ئەمریکی ستراتفۆر، لەسەر ئەو ڕایەیە کە بایکۆتە نەوتییەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران ، هاتنەدی ئامانجەکانی واشنگتۆن لەو بارەی لێ ناکەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ "ئێمیلی هاتورن" لەیادداشتێکدا لە ماڵپەڕی کۆلێژی ئەندێشە(ئەندێشگە)ی ستراتفۆر نووسی: ئابلۆقەو گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژ هەناردەی نەوتی ئێران دەتوانێ زیان بگەیێنێ بە ئابووریی ئەو وڵاتە بەڵام واپێ ناچێ ببێتە مایەی هاتنەدی ئامانجی واشنگتۆن لەمەڕ گۆڕینی ڕەفتاری تاران.

هاتورن بەئاماژە بە قسەکانی حەوتەی ڕابردووی جان بولتون ڕاوێژکاری ئاسایسی نیشتمانیی کۆشکی سپی لەمەڕ ئەوەی کە ئەمریکا لەهەوڵی ناچارکردنی ئێران بەگۆڕینی ڕەفتار و نەک گۆڕینی نیزامیەتی، وتی: سەپاندنی هەرچەشنە گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە، کێشەو ئاستەنگێک بۆ واشنگتۆنە.

هاتورن وتی: ئەوەی کە ئاخۆ حکومەتی ئەمریکا دەتوانێ بەسەپاندنی گەمارۆکان ، ئامانجەکەی لەمەڕ گۆڕانی ڕەفتاری ئێران مسۆگەر بکا یان نا؟ هەروا جێی شک و گومانە.

حکومەتی ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ لە کردەیەکی یەکلایەنەدا، وێڕای چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، گەڕانەوەی ئابلۆقەکانی ئەو وڵاتە بەدژ ئێرانی ڕاگەیاند.

بەریتانیا، فەڕانسە، رووسیا، چین، ئاڵمان ویەکێتی ئوروپا وەک لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جەختیان کردووە کە لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن و پێوشوێنی میکانیزمە دراڤییەکان دەگرن بۆ پاراستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێراندا سەرباری سەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ