تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 15:07 Asia/Tehran
  • ئێراان و تورکیا ، شەریکی جێ متمانە بۆ پەرەپێدانی  هاوکارییەکان

وەزیری ناوخۆی ئێران لە سەفەر بۆ ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا دیداری کرد و دوو لایەن سەبارەت بە ئاستی بەربڵاوی پرسە جۆربەجۆرەکان لەوان هاوکاری ئاساشی وتووێژیان کرد.

عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی  وەزیری ناوخۆی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  سلێمان سویلۆ،   وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ئاماژەدان بە هاوکاری نیزیکی دوو وڵات لە بواری  ئاسایشی سنووری، بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەر ، بەرەنگا بوونەوەی قاچاخی مرۆڤ  و کاڵا و شت و مەک و بەرەنگار بونەوەی تیرۆریزم، وتی : پێوەندی ئێران و تورکیا لە بواری ئابووری ، گەشتیاری و ئاڵ  و وێری بازرگانیش  دەبێ بەهێز بکرێت.

وەزیری ناوخۆی تورکیاش  لەم دیدارەدا وتی  : ئێران و تورکیا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی  هاوبەش لەگەڵ تیرۆریزم  و قاچاخی ماددەی هۆشبەر  ، کۆچی نایاسایی ، قاچاخی کاڵا و دابین کردنی ئاسایشی سنوور، هاوکاری باشیان هەیە  . 

ئێران و تورکیا لەبەر ئەوەی سنووری هاوبەش و هاوبەشی بەرفراوانی فەرهەنگی و زمانییان  هەیە و لە ڕێگەی پەرەی هاوکارییەکان هەنگاو هەڵدەگرن و گرینگایەتی ئەم پێوەندییە لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بەرچاوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا تائێستا حەوت جار لەگەڵ یەکتردیداریان کرد کە ئەمە نیشاندەری ئیرادەی بەهێزی دوو وڵاتە بۆ  درێژەی  هاوکارییەکان لە ئاستی بەرز دا.

تاران و ئەنقەرە لە گۆڕەپانی جۆربەجۆر لەوان ئابووری و ئاسایشی هاوکاری کاریگەریان هەیە  . ئێران و تورکیا  وەک دوو وڵاتی سەربەخۆ بەدەر لە ئیرادەی  کەسانی تر، هاوکاری دوولایەنە بەرەوپێش دەبەن.

هەربەم پێیە،  بەرپرسانی باڵای تورکیا بە جاران پێداگرییان کردووە  لەگەڵ  بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران ، هاوڕێ نابن.

هەرلەم بوارەدا، مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیا پێداگری کردووە: ئەم وڵاتە بایکۆتی ئەمریکا بە دژی ئێران پشت ڕاست ناکاتەوە و بەنیازە هاوکاری بازرگانی خۆی لەگەڵ تاران درێژە پێ بدات  . 

بەرلە سەفەری وەزیری ناوخۆی  ئێران بۆ تورکیا ، عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران سێ شەممەی ڕابردوو لە ئانتالیا لەگەڵ بن عەلی ییلدریم  سەرۆکی مەجلیسی  تورکیا دیدار و وتووێژی کرد  . 

عەلی لاریجانی لەم  دیدارەدا هاوکاریی تاران و ئەنقەرەی  بە ستراتژیک  وەسف کرد و وتی : ئێران و تورکیا  هیچکات  بەرەوڕووی یەکتر نەبوونەتەوە و هەمووکات پشتگری یەکتریان کردووە و ئەو داهێنانەی کە  ئێران، تورکیا و ڕوسیا بۆ کۆتایی دان بە شەڕی سوریا ئەنجامیان دا، هەندێ وڵاتی نیگەران کردووە.

سەرباری هاوکاری باش ، فرەچەشنی و بەربڵاوی ئابووری ئێران و تورکیا،  دوو وڵات لە ئاستی ناوچەش  وەک دوو ئەکتەری گرینگ و کاریگەر هاوکاری کاریگەریان هەیە و ئەم چەشنە هاوکارییە ئێستا لە ڕەوتی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە تەواوی  ڕوون و بەرچاوە.

پێ وشوێن گرتنی  هاوکارییەکانی ئاسایشی  ئێران و تورکیا لە ڕەوتی سەفەری ڕەحمانی فەزلی  بۆ ئەنقەرە نیشاندەری کارتێکەری ئەم چەشنە هاوکارییەیە کە ئێستا سەروسامان دان بە ڕەوشی ئاسایشی ناوچەیە.

داهێنانی ئێران،  ڕوویا و تورکیا  لە سوریا، کارتێکەری دیپلۆماسی ئاشکرا کردووە و هەرلەم چوارچێوەیەدا ، حەوتەمی سپتەمبەری ڕابردوو سەرۆک کۆمارانی سێ وڵات لە تاران کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە سوریا بەڕێوە برد  . 

عەباس ییلیماز  کادی ئوغلو  لێکۆڵەری پرسەکانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن، هاوپەیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا و ڕوسیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا،  هەنگاوی کاریگەر و گرینگیان لەڕێگەی  پێشگرتن بە دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچە، هەڵگرتووە . 

 

سەرپەیڤ