خەتیبی نوێژی هەینی تاران: گەلی ئێران بەسەر هەموو بایکۆت و پیلانەکان دا سەردەکەون
ئیمام جومعەی کاتیی تاران وتی : گەلی ئێران بەسەر هەموو بایکۆتەکان و پیلانگێری ئیستکباری جیهانی و دوژمنانی ئیسلام، سەردەکەون.
ئایەتوڵڵا محەممەد ئیمامی کاشانی لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەم حەوتەیەی تاران، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانایی زۆری بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان هەیە وتیشی : سەرکەوتنی داهاتوو بۆ گەلی ئێرانە و خەون و خەیاڵ و پیلانگێڕی دوژمنان بە دژی گەلی مەزنی ئێران نایەتە دی و ئەوان هیوا و ئارەزووەکانیان بۆ زاڵبوون بەسەر ئێران بە گۆڕ دەبەن.
ئیمام جومعەی کاتی تاران ئاماژەی کردە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی گرفتی ئابووری و ناڕەزایەتی لەئێران و وتی : ئامانجی ئەمریکا ناکۆکی نانەوە و بێ متمانەیی لەنێوان گەل و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بەڵام گەلی ئێران بەوشیارییەوە لەبەرامبەر ئەم پیلانگێڕییانە وەستاون و دوژمنان ناکام دەکەنەوە.
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا هیچ کات وەک ئەمڕۆ ئەوەندە تەریک نەکەوتوەتەوە پێداگری کرد: دونیای ئیستکبار وەک ئەمریکا، زایۆنیزمی نێودەوڵەتی و هەندێ دەسەڵاتداری فرەخوازی عەرەبی و بەکرێگیراوی بیانییەکان لە ناوچە دەزانن کە حەق سەرکەوتووە و بەم زووانە دادگایی دەکرێن و ڕیسوا دەبن.