چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ موقتەدا سەدر
مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدار لەگەڵ موقتەداسەدر سەرۆکی رەوتی سەدر سەبارەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵات و هەروەها گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق، وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون،چاووش ئوغلو کە ڕۆژی پێنج شەممە سەفەری دووڕۆژەی خۆی بۆ بەغدا دەستپێکرد و لەنێو کۆڕی پەیامنێران چاوپێکەوتن لەگەڵ موقتەداسەدری ئەرێنی و زۆر باش وەسف کرد و وتی سەبارەت بە پێویستی هەوڵی هاوبەشی دوو وڵات بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە چوارچێوەی یاساوڕێسای مافەوانی نێودەوڵەتی، هاوبیروڕایی لە ئارادایە .
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژەدان بە درێژەی ئۆپراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە بە دژی پەکەکە دوای پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق بە هاوکاری ئەوان، وتیشی : بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە ڕەچاوکردنی سەروەری نیشتمانیی ئێراق، پێویستە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئێراق، محەممەد حەلبووسی سەرۆک پەرلەمان و عادل عەبدولمەهدی کە بەرپرسایەتی پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی نوێی ئێراقی بە ئەستۆدایە و هەروەها نوێنەرانی کۆمەڵگەی تورکمانەکانی ئێراق، دیدار و وتووێژی کرد .
چاووش ئوغلو هەروەها بڕیارە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی ئێراق، سەردانی شاری هەولێر لە باکووری ئەم وڵاتە بکات.