سەرلەشکر جەعفەری: جەمسەری خۆڕاگری دوای شەڕی سووریا و ئێراق ، بەهێزتر بووە
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : بەرەی موقاومە دوای شەڕی سوریاو ئێراق بەهێزتر بووە و هیچ نیگەرانییەک لەبارەی بەرەی موقاومە لە ئارادا نییە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سەردار سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیونی مەسیرە وتیشی: ئەگەر دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وادەزانێ ئێران لە کاتی بەدەسەڵات گەیشتنی ئەو لاواز بووە، هەڵەی کردووە .
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتیشی ک ئەگەر بە قسەی ترەمپ ئێران بەرلەمە و بەرلە گەیشتنی ئەو بۆ دەسەڵات دەتوانی لە ماوەی دوازدە دەققە لە خۆی لەبەرامبەر دوژمن بەرگری بکات، ئێستا ئەم ماوەیە کەمتریش بووە.
سەردار جەعفەری بە ئاماژەدان بەمەی دەسەڵات و هێزی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادەبوون لە مەیدان و بەرەکانی شەڕ بەهێزتر بووە وتیشی : ئەگەر ئاسایشی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە ساتێک بۆ وڵامدانەوەی لە دەرەوەی سنوورەکان بێ دەنگ نابین.
فەرماندەی گشتیی سپا هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران لەبەر بوونی بایکۆتەکان گەیشتووەتە خۆبژێوی پێداگری کرد : ئێران هەتا لەناوچوونی تۆکمەوتەواوی ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە خۆڕاگری دەدات و ئێستاش لە کاتی لەناوچوونی ئیسرائیل نیزیک بووینەتەوە.