دەسبەکاربوونی هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی لە تاران
تشرینی یهکهم 13, 2018 12:49 Asia/Tehran
هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 560 کۆمپانیای ئێرانی و بیانی ئەمڕۆ شەممە لە تاران دەستی بە کار کرد .
بەپێی راپورتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لەم پێشانگە چوار رۆژەدا ، 1801 کۆمپانیای بیانی لە ئاڵمان ، هیندستان ، ژاپۆن ، تایوان ، روسیا ، جەزاییر ، سویس ، ئیتالیا ، چیک و فەڕەنسە دوایین دەسکەوتەنی پیشەسازیی خۆیان خستوەتەڕوو .
ئاگاداربوونەوەی بەشداران لە دوایین دەسکەوتەکانی کەرتە جیاجیاکانی پیشەسازیی و بەدیهێنانی پێوەندی راستەوخۆی نێوان بەرهەمهێنەران و بەکاربەران و بەدیهێنانی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پیشە نانەوە لە ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەم پیشانگەیە .
هەژدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی تا 16 ی ئوکتوبر درێژەی هەیە .