تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی نیشانی

بەرپرسی کۆمپانیای پسپۆریی خزمەتی کشت و کاڵیی ئێران ڕایگەیاند، نیشان یان برەندی بازرگانیی خاویاری ئێران لە ڕێکخراوی جیهانی خاوەنیەتی فکری تۆمار کرا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "عەبباس رەجایی" بەرپرسی کۆمپانیای پسپۆریی ڕاژەکاریی کشت و کاڵیی ئێران وتی: برەند ونیشانە بازرگانییەکانی خاویاری ئێران لەناوخۆی وڵات تۆمارکرابوو کە ئێستاش نیشانی"خاویاری ئێران" لە ڕێکخراوی جیهانیی خودانەتی فکری تۆمارکرا.

لەدە ساڵی رابردوودا پاشەکەوتی چەند مانگانی خاویاری دەریای خەزەر کە پاشەکەوتی هاوبەشی نێوان پێنج وڵاتی کەنار دەریای خەزەر بریتی لە ئێران، ڕووسیا، قەزاقستان، تورکەمەنستان و کۆماری ئازەربایجان دێتەئەژمار، لەبەر هۆی وەک، ڕاوکردنی لەڕادە بەدەر و نایاسایی و تەمەنی لەسەرەوەی ئەو چەشنە ماسیانە، لە بارستای سێ هەزار تۆن گەیشتە کەمتر لە٥٠٠ تۆن کە زەنگێکی مەترسیی بۆ وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر لێدا.

بەپێی ڕێککەوتنی سەرانی پێنج وڵاتی دەڤەری دەریای خەزەر لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی سەرچاوە زیندووەکانی دەریای خەزەر لە باکو بڕیاردرا لە ساڵی٢٠١٠ دا بۆماوەی پێنج ساڵ ڕاوی بازرگانیی ماسیە خاویارییەکان بۆ بنیات نانەوەی پاشەکەوتە دەریاییەکان قەدەغە بکرێ.

لەساڵی٢٠١٥ بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆنی پاراستن و سوودوەرگرتنی شیاو لە سەرچاوە زیندووەکانی دەریای خەزەر، قەدەغەکرانی ڕاوی تیجاریی ماسییە خاویارییەکان بۆماوەی پێنج ساڵی دیکە واتە هەتا ساڵی٢٠٢٠ درێژکرایەوە هەتا پاشەکەوتی ئەو چەشنە ماسیانە ببوژێندرێتەوەو بنیات بنرێتەوە.

بەپێی ئەو قەدەغەکرانەی وڵاتانی لێواریی دەریای خەزەر هیچ ئیزنێکیان نییە بۆ ڕاوکردنی بازرگانیی ماسییە خاویارییەکان و وڵاتانی خاوەن ناوەندەکانی برەوپێدان، دەتوانن لەساڵدا بۆ چالاکیی توێژینەوەیی و زیادکردن وبرەوپێدان و بنیات نانەوەی پاشەکەوەکان، بڕێکی کەم ڕاو بکەن.

سەرپەیڤ