تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 08:29 Asia/Tehran
  • قاسمی : توندبوونی تۆمەتەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ شکستی هێنانی لە بەرامبەر ئیرادەی گەلی ئێران

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆمار ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو گوتی : توندبوونی تۆمەتە پڕوپوچەکان و خەیاڵ سازیی دوپاتکراوی کاربەدەستانی ئەمریکی دەگەڕێتەوە بۆ شکستی یەک بەدوای یەکی ئەوان لە بەرامبەر ئیرادە و تەگبیری حکومەت و گەلی ئێران .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما ، بارامی قاسمی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو و هەروەها چەند بەشێک لە بەڵگەنامەی ستراتژیکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمی ئەمریکا کە تیایدا بە خستنەڕووی تۆمەتی پڕوپوچ و بێ بنەما ، ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە داکۆکی لە تیرۆریسم و بێ سەقامکردنی ناوچەکە ، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم تۆمەتانە ، گوتی : هێنانەئارای تومەتی پڕوپوچ و دووپاتکراو و خەیاڵسازییەک کە ئەم دواییانە لە وتەکانی کاربەدەستانی ئەمریکی ، بە تایبەت سەرۆکی ئەم وڵاتە توندتر بووە ، دەگەڕێتەوە بۆ ناکامیە یەک بە دوا یەکەکان کە ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوودا  لە بواری جیاجیادا لە بەرامبەر ئیرادەی پتەو و خۆڕاگریی و تەگبیر و ژیرمەندیی ئێران و ئێرانیانی سەرفراز هەیبووە .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : لە نێوەرۆکی لێدوانەکانی تڕەمپ و بۆڵتۆن و ستراتژیای راگێندراوی واشنگتۆن لە ژێر ناوی " ستراتژیای ئەمریکا بۆ نەهێشتنی تیرۆریسم " دەکرێ شوێن پێی شەڕخوازانی شەڕانی ولۆبیی هەندێ رژێمی ناوچەکە  ببینین کە ناویان لە مێژوودا یەکسانە بە تیرۆریسم و توندڕۆیی و هەروەها گرنگترین سەرچاوەی فکری و چەکەمەنی و دارایی گروپە تیرۆریستیە ناسراوەکان لە ناوچەدان.