سەردار ئەشتەری : هاریکاریی سنووروانانی ئێران و عێراق بۆ هەردوو وڵات ئاسایش بەدێ دێنێ
تشرینی یهکهم 15, 2018 13:25 Asia/Tehran
فەرماندەری هێزی پۆلیسی ئێران ( ناجا) ، هاریکاریی سنووروانانی ئێران و عێراقی بو هەردوو وڵات بە مایەی دەستەبەربوونی ئاسیاش ناوبرد و گوتی : دوژمن هەمیشە بە دوای رێگای دزە کردندایە بۆ زەبر وەشاندن لە دوو گەلی ئێران عێراق .
بەپێی راپۆرتی ئیسنا ، سەرتیپ حسێن ئەشتەری سەرلە ئێوارەی یەکشەممە لە قەرارگای پێشەوەی ئەربەعینی هیزی پۆلیسی ئێران لە مێهرانی رۆژاوای ئێران وتیشی: ئێران و عێراق دەبێ بە ئاگاداری و هاریکاریی بۆ بەرنگاربوونەوەی هەر رووداوێک لە رێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی ئامادەییان هەبێ .
سەردار ئەشتەری هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە رێوەڕسمی ئەربەعینی حسێنی بێوێنە و بە جۆرێک مەشقێکی گەورەی باوەڕیە کە هی جیهانی ئیسلام و مرۆڤایەتیە ، وتی : لە هیچ شوێنێکی جیهاندا شتی وا روونادات کە بەم هەموو جۆش و خرۆش و فیداکاری و لەخۆبوردوووییە نیاز پاکانە ئەنجام بێ .