تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 15:40 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئێران و ئەفغانستان خاوەن پەیوەندیی کۆن و لەمێژینەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەفغانستان دراوسێی گرینگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو مێژووی کۆنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات واهەڵدەگرێ دوولایەن هاوکاریی جیددی و لێبڕاوانەیان پێکەوە هەبێ.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دووشەممە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی حەوتانەی لەگەڵ پەیامنێرانی ناوخۆ و دەرەوە، لە وەڵامدانەوە بە پرسیاری پەیامنێری بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی بیستی ئۆکتۆبری ئەفغانستان وپەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان بەسەرنجدان بە گۆڕانکارییە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەت لەیەک ساڵی رابردوودا، هیوای خواست: هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان لە کەشێکی هێمن و قەبووڵکراوی خەڵکی ئەو وڵاتە، بەڕێوە بچێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەدەر لە ئەنجامە پۆزێتیڤەکانی هەڵبژاردن لە ئەفغانستان، هەر ئەنجامێک دەس بکەوێ دەتوانێ جێی ڕەزامەندی و شیاو بێت بۆ ئێران.

قاسمی بەئاماژە بەوەی کە ئێران پێشوازی دەکا لە پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ ئەفغانستاندا، ئاماژەی کردە کارکردی کۆمیتە پێنج لایەنییەکانی دوو وڵات لەبواری جیاجیاداو وتی:  باس و بابەتە پێشەکییەکان بۆ نووسین و ئامادەکرانی سەنەدی تۆکمەی هاوکارییەکانی ئێران وئەفغانستان دەس پێ بووەو گشت ئەو بابەتانەی هاوپێوەندە بە پەیوەندیی نێوان دوو وڵات ، لە کۆمیتە پێنج لایەنییەکان، گەیشتووەتە ئەنجامێکی شیاو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هاوبەشیی ئێران لە بنیات نانەوەی سوریا، وتی: ئێران بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی لە سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بەگوێرەی داواکاریی حکومەتی ئەو وڵاتەو بەپێی ئامادەبوونێک کە پێشتر لەو وڵاتە بوویەتی، لەئاراستەی یارمەتیدان بۆ بنیات نانەوەی سوریا بەشدار دەبێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەسوەردانی ئەمریکا لە سوریاش وتی: دەستتێوەردانی ئەو وڵاتە لە کاروباری سوریا بێ ئیزنی حکومەتی دەمشق، نایاسایی و بەپێچەوانەی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، ئەمریکا دەبێ خۆببوێرێ لەئەنجامدانی هەرچەشنە کردەو دەسوەردانێک لە کاروباری سوریا. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەبارەی دانیشتنی گشتیی گرووپی تایبەتی هەنگاونانی دراڤییFATFوئەوە کە پەیوەست بوونی ئێران بەو گرووپە چ قازانج و ئیمتیازاتێکی بۆ کۆماری ئیسلامیی هەیە، وتی: بێگومان ئەو پرسە لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیوەندییە ئابوورییەکاندا دەبێ وئیمتیاز و قازانجی زۆری هەیە.

قاسمی وتیشی: ئێران بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵە یاساوڕێساکان و چوارچێوەکانی بەردەم، لەئاراستەی پەیوەست بوون بە گرووپی هەنگاونانی دراڤی، هەوڵ دەدا.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەبارەی هەوڵی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بۆ ڕادەربڕین لە دانیشتنی گرووپی تایبەتی هەنگاونانی دراڤی FATFیش هیوای خواست: دەم و دەزگەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بتوانن سەربەخۆیی تەواویان هەبێ و بڕیاری پێویست بدەن بێ هیچ جۆرە زەخت و گوشارێکی دەرەکی .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی درێژەی هاوکارییەکانی ئێران ویەکێتی ئوروپا پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیش وتی: تائێستا پێشکەوتنی بەرچاو لەمەڕ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان هاتووەتەدی و لەبارەی جۆر و چۆنیەتی هاوکارییەکان، ئاسۆیەکی ڕوون و پۆزێتیڤ لەبەردەم دایە.

سەرپەیڤ