تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 16:51 Asia/Tehran
  • ئێران : گەورەترین قوربانی چەکی کیمیایی

وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: نەتەوەی ئێران یەکێ لە گەورەترین قوربانیانی شەڕەناجوامیرانەکان وکەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی ، چەکی قەدەغە کراو وزۆربەی مین و بومبە کان بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ئەمیر سەرتیپ ، ئەمیر حاتەمی " وەزیری بەرەڤانی ئێران بەیانی ئەمڕٶ دوشەممە لە ڕێ وڕەسمی کرانەوەی " چوارەمین کۆنگرەی ئاسیا پاسفێک پزیشکیی سەربازی " لە تاران وتی: لە ساڵەکانی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز ، ڕژێمی سەدام دیکتاتوری لەناوبراوی عێراق، فرەتر لە ٥٧٠ جار ئێرانی بومبارانی کیمیایی کرد بەڵام ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بۆ مەحکوم کردنی ئەم جۆرە کردەوانە تەنانەت کۆبوونەوەیەکیشیان دانەمەزراند. وەزیری بەرەڤانی ئیران بە پیداگری لەسەر بەربەرەکانێ لەگەڵ وڵاتانێک کە بەنیازی شەڕنانەوەن وتی: جیهان شایەت بووکە ئێران چلۆن نیاز پاکی خۆی لە قەیرانی ساختەی ناڤۆکی پێشان دا ودوای پەیمان شکینی ئەمریکا ، پشوودریژبوو چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران، دەوڵەتیکی بەرپرس وخوازیاری ئاشتیە. سەرتیپ حاتەمی بە ئاماژەدان بە بایکۆتە نوێکانی نایاسایی ئەمریکا لەدژی ئیران وتی: ئەمریکا لە ڕەوتی ئامادە کردنی دەرمان وپیداویستیە سەرەتاییەکانی ئینسانی نەتەوەکانیش بە پەیوەست بوون بە تیرۆریسمی ئابووری لەمپەر سازدەکات. وەزیری بەرەڤانی ئێران هەروەها لە پەراوێزی ڕێ وڕەسمی کرانەوەی ئەم کۆنگرەیە وتی: ئێران ئەزمونی زۆری لە بواری دەرمانی بریندارانی شیمیایی هەیە وئامادەیە ئەو ئەزمونانە بگوێزیتەوە بۆ وڵاتانی تر. چوارەمین کۆنگرەی ئاسیا پاسفیک پزیشکیی  سه ربازیی لە دوازدە هەتا ١٥ی ئۆکتۆبەر لە تاران بەڕێوە چوو لە ئەمڕۆکەیشەوە ئێران ، بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکایەتی لیژنەی نێودەوڵەتی پزیشکیی سەربازی کارگروپی ئاسیا - پاسفیک ی لەئەستۆ دا دەبێت.

سەرپەیڤ