تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 18:55 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئەمریکا ناتوانێ درێژە بدات بە سیاسەتە دژە ئێرانیەکانی خۆی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێڕان وتی : بە وگەڵاڵە ڕێژیە دروستانەی کە ئەنجام دراوە ، ئەمریکا لە درێژماوەدا توانایی نابێت دڕێژە بدات بە سیاسەتەکانی دژە ئێڕانی خۆی.

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی دوشەممە لە کۆبونەوەی ئابووری بە بەشداری وئامادە بوونی کۆڕێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران ، بە ڕێزگرتن لە پشتیوانی ولاگری ودانی ڕوانگەکان وگەڵاڵەی دلسوزانەی ئابووریزانانی وڵات بۆ کەم کرانەوەی گیرەو کێشە ئابووریەکان ڕایگەیاند : دەوڵەت گەڵاڵەی بەربڵاوی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ شەڕی ڕەوانی وئابووری دوژمنان ولاچوونی کێشەکان هەیە . ڕۆحانی ، بەپیداگری لەسەر ئەمەکە " بە داهاتووی باشتر " زۆر هیوادارم" وتی: دەوڵەت هەرئێستاکە  جۆرێک گەڵاڵەڕێژی کردووە کە تەنانەت لە دۆخی دژوارتر ، هیچ کیشە وگرفتێک لە دابین کردنی کاڵا بنەڕەتیەکان نابێت.سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: دۆژمنان لە شەڕی ڕەوانی وئابووری لەدژی ئێران تۆشی شکست دەبن. لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەیش دا کە نێزیک بە سێ کاژێری خایاند ، کۆڕێک لە ئابووری زانان بیروڕا وڕوانگەو گەڵالەکانی خۆیانیان دابە دەستەوە. 

سەرپەیڤ