تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 20:45 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەفەوی: سیاسەتی یەکلایەنخوازانەی ئەمریکا شکست دێنێ

یاریدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری گشت ‌هێزەکانی ئێران، پێی داگرت: سیاسەتی یەکلایەنخوازیی، چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بایکۆتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، هەرەس دێنێ.

سەرلەشکر سەید"یەحیا سەفەوی" ئەمرۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارێزگای ئیسفەهان، ناوەندی ئێران، وتی: جیهانی ئێستا هەتا ساڵی٢٠٣٥ لەباری دەسەڵاتەوە بەرەو چەند جەمسەربوون، چەندلایەنخوازیی و ناپاوەجێی دەسەڵات لە ڕۆژاوا هەنگاو دەنێ و بەزوویی دەسەڵاتی ئاسیایی و دەسەڵاتی جیهانی ئیسلام سەردەگرێ.

یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی گشت هێزەکان، بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکاو رۆژاوا پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و هەڵوەشانی سۆڤیەتی پێشوو، بیروهزری ئیسلامیان وەک گەورەترین خەنیمی مەترسیداریان هەست پێ کرد، وتی: ئەمریکاو رۆژاوا بە وەڕێخستنی ڕەوتە توندڕەوەکان لە ئەفغانستان، سوریاو ئێراق دەیانویست لادان لەنێو ئۆممەتی ئیسلامیدا بەدی بێنن کە شکستیان هێنا.

سەرلەشکەر سەفەوی وتی: رۆژاوا باش بۆی دەرکەوتووە کە عەرەبستانی سەعودی و بیروهزری وەهابیەت کە فیرقەیەکی سیاسی گومڕاو بەدەر لە مەزهەبەکانی حەنەفی، مالکی، شافعی و شیعەیە، ناتوانێ بۆ گەلانی ئیسلامی ببێ بەسەرچەشن و مۆدێل.

ناوبراو پێی داگرت: ئێستا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ئیسلامی پاکی محەممەدی ، دڵی جیهانی ئیسلام و ناوەندی قورسایی بێداری سیاسی گەلانی پەنجاو حەوت وڵاتی ئیسلامی وبەملوێنان موسڵمانە.

یاریدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری مەزنی گشت هێزەکان، هەروەها وتی: کەڵک وەرگرتن لە دۆخی سەرکەوتووی ژێئۆپۆلیتیکی و ژێئۆستراتژیکیی ئێران لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا، دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ کرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەسەڵاتی یەکەمی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا.

سەرپەیڤ