تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 12:09 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئێران و ئەفغانستان مێژوویەکی کۆنیان هەیە لە پێوەندی دوولایەنەدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەفغانستان دراوسێی گرینگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و مێژووی کۆنی پێوەندیی دوولایەنەی نێوان دوو وڵات ئەوە دەخوازێ کە دوو لایەن هاوکارییەکی لێبڕاوانەتریان پێکەوە هەبێ.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا لەگەڵ هەواڵنێرانی ئێرانی و دەرەوەیی لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەفغانستان و پەرەسەندنی هاوکاریی دوولایەنە بە سەرنج دانی ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا هیوای خواست: هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان لە کەشێکی ئارام و جێی پەسەنی خەڵکی ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: بەدەر لە مەسەلەی ئەنجامی پۆزتیڤی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان، هەر ئەنجام و دەسکەوتێکی هەبێ دەتوانێ دڵخواز و جێی پەسەنی ئێران بێ.

قاسمی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران پێشوازی دەکات لە پەرە سەندنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەفغانستان ، ئاماژەی کردە بە هەوڵی لێژنە پێنجانەکانی دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا و وتی: باسی بەرایی بۆ نووسین و داڕشتنی بەڵگەی تۆکمەی هاوکارییەکانی ئێران و ئەفغانستان دەست پێ بووە و هەموو ئەو پرسانەی کە دەتوانێ ئەنجامێکی باشی لە پێوەدییەکانی دوو وڵات هەبێ لە لێژنە پێنجانەکاندا دەسکەوتی باشی هەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  سەبارەت بە بەشداری ئێران لە پرۆسەی بنیات نانەوەی سووریا وتی: ئێران بە سەرنج دانی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی لە سووریا لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم، بە داخوازی دەوڵەتی ئەم وڵاتە و لە سەر بنەمای ئامادەبوونی کە پێشتر لەم وڵاتە هەیبووە، لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی سووریا بەشداری دەکات.

بەهرام قاسمی سەبارەت بە خۆوەردانی ئەمریکا لە سووریایش وتی: خۆوەردانی ئەم وڵاتە لە سووریا بە بێ ئیزنی دەوڵەتی دیمەشق، نایاسایی و دژ بە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکانە؛ ئەمریکا دەبێ خۆی لە هەر چەشنە کردەوەیەکەی دنەدەرانە و دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی سووریا ببوێرێ.

 

 

سەرپەیڤ