تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 18:01 Asia/Tehran
  • حوسێنی: جاڕ وبانگەشە لەبارەی دوورگە ئێرانییەکان، بێ بنەما، پڕوو پووچ و بێ بایەخە

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی ئێران لە یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانIPU وتی: سەروەریی و یەکپارچەیی سەرزەوینیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر دوورگە ئێرانییەکانی ئەبوو موسا، تونبی گەورەو تونبی بچووک، بۆ دانوستان ناشێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "فاتمە حوسێنی" سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی ئێران لە یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان لە وەڵامدانەوە بە ئیدیعای شاندی پەرلەمانیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە کۆگەی گشتیی کۆبوونەوەکانی IPU بەپێداگری لەسەر سەروەریی بەتەواوەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر دوورگە ئێرانیەکانی ئەبوو موسا، تونبی گەورەو تونبی بچووک لە کەنداوی فارس، ڕایگەیاند: هەر بانگەشەو ئیدیعایەک لەوبارەوە لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بێ بنەمایە.

حوسێنی وتی: هەر هەوڵێک کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ ئەو سێ دوورگەوە ئەنجامی داوە، لەسەر بنەماو پرەنسیپی سەروەریی و یەکپارچەیی سەرزەوینیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەبارەی لێدوانەکانی نوێنەری ئیمارات لەمەڕ ساختەبوونی ناوی کەنداوی فارسیش وتی: تەنیا ناوی مێژوویی دروست و بەڕەسمییەت ناسێندراو، ناوی کەنداوی فارسە، پرسێک کە مێژوو و سەنەدە مێژووییەکان، ڕاست بوونی دەسەلمێنن.

حوسێنی پێی داگرت: هەرچەشنە کەڵک وەرگرتنی ساختە یان ناتەواو لەناوی کەنداوی فارس ، قەبووڵنەکراو، نایاساییەو هیچ پێگەو بایخێکی سیاسی نییەو ئێران پێشنیار دەکا، ئیمارات ئەو سیاسەتە بێ چەمک و واتایەی دژ بە بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەو جیهانی ئیسلامب گرتوویەتییە پێش، ڕابگرێ.

شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداربوون لە سەت و سی و نۆهەمین کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی کارگێڕیی نێوان پەرلەمانەکان IPU کە لە ژنێڤی سوئیس بەڕێوە دەچێ، سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەرپەیڤ