وزیری نەوتی ئێران : ئەمریکا بۆ کەمکردنی نرخی نەوت، دەبێ بایکۆتەکان لابات
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەگەر ئەمریکا بایکۆتەکان بە دژی ئێران لابات، نرخی نەوت کەم دەبێت و بازاڕ لە حاڵەتی ناهاوسەنگی ئێستا دەرباز دەبێ .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕوژی سێ شەممە لە پەراوێزی چوارەمین کۆنگرەی نەوت و هێز لەنێو کۆڕی پەیامنێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا وادەزانێ کە بە ملهۆڕی دەتوانێ نرخی نەوت کەم کاتەوە وتیشی : بێ سەقامی بازاڕی نەوت لەبەر کردەوەکانی ئەمریکایە .
وەزیری نەوتی ئێران پێداگری کرد : هیچ وڵاتێک توانایی بەرهەم هێنانی نەوتێکی زۆرتری نییە و ڕەوشی ئێستای بازاڕی نەوت چاک نابێتەوە چونکە بەبڕوای کارناسان بازاڕ تووشی گرفتی کڕیار دەبێت.
نامدار زەنگەنە وتیشی ک عەرەبستانیش بۆ قەرەبووکردنی کەمبوونی نەوت لە بازاڕەکانی جهانی خەریکی هەڵگرتنی نەوت لە پاشەکەوتەکانیەتی کە دیارنییە هەتا کەنگێ بتوانێ درێژەی پێ بدات .