تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 18:54 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران و یەکێتی ئوروپا بۆ پەرەی هاوکارییەکان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدیدار لەگەڵ باڵوێزی نوێی بەلژیک لەتاران وتی: ئێران ئامادەیە هاوکارییە بازرگانی وئابووری و سیاسیەکانی لەگەڵ یەکێتی ئوروپا بۆ وێنە بەلژیک زیاتر پەرە پێ بدات.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە پاش وەرگرتنی نامەی مانەوەی "ڤێرۆنیک پێتی" باڵوێزی نوێی بەلژیک لەتاران وتی: پەیوەندیی نێوان ئێران و بەلژیک پەیوەندییەکی شیاو و زۆر لەمێژینەیەو هیچ بەربەستێک نییە لەبەردەم بەهێزکران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە.

سەرۆک کۆماری ئێران، هەڵوێستە سیاسییەکانی یەکێتی ئوروپا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە پتەو ناوبردو هیوای خواست؛ بەکردەوەش هەنگاوی بەنرخ و شیاو لەلایەن یەکێتی ئوروپاوە هەڵبگیردرێ.

باڵوێزی نوێی بەلژیک لەتارانیش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: پەیوەندییەکانی تاران- بروکسل لەگشت بوارەکاندا بەتایبەت لەبواری ئابووری زیاتر گەشەی سەندووەو دوو وڵات لەساڵی٢٠٢٠، سەدەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەیوەندییە هاوبەشەکان دەکەن بەجێژن.

ڤێرۆنیک پێتی هەروەها ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە سەرکەوتنێکی مەزن نرخاند لەئاستی جیهانیدا وتی کە یەکێتی ئوروپا و بەلژیک هەموو هەوڵی خۆیان بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە جیهانییە خستووەتە گەڕ.

سەرپەیڤ