تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 18:21 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان لەسەر ڕفێندرانی سنوورڤانانی ئێرانی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاکستان، داوای هەوڵی خێرا و دروستی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کرد بۆ ئازاد کردنی هێزی ئێرانی لە چنگی تیرۆریستان .

شەوی سێ شەممە  ژومارێک لە بەسیحییەکانی خۆجێیی و هێزی هەنگی سەرسنوور لە بنکەی پاسەوانی لە خاڵی سیفری سەرسنووری میرجاوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەقامگیر بوون، لەلایەن تاقمە تیرۆریستییەکان ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی  گشتیی دیپلوماسی  میدیایی وەزارەتی دەرەوە، محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی  چوارشەممە لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ شاە مەحموود قورەیشی  وەزیری دەرەوەی پاکستان، چارەنووسی هێزی سنووریی ئێران لە میرجاوە کە لەلایەن  تاقمەکانی تیرۆریستی رفێندران  و بۆ نێوخاکی پاکستان گوێزرانەوە، پێ و شوێن گرت.

زەریف وێڕاای پێداگری لەسەر  پێویستیی دەستەبەرکران و پەرەی ئاسایشی سنوورەکانی هاوبەشی  ئێران و پاکستان بە پێی وتووێژەکانی پێشوو، داوای هەوڵی جیدی و خێرای دەوڵەتی پاکستانی کرد بۆ دەستەبەرکرانی ئاسایش و سەلامەتی گیانی هێزی ڕفێندراو و ناسینەوە و گرتنی  هۆکارانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستی و نامرۆییە و گەڕانەوەی خێرای هەموو سنوورڤانانی رفێندراو بۆ ئێران  . 

شاە مەحموود قورەیشی  وەزیری دەرەوەی پاکستانیش  وێڕای ئیدانەکردنی  هەوڵی  دژە مرۆیی  تاقمە  تیرۆریستییەکان و پەژارە دەربڕین لەم ڕووداوە  وتی  :  هەموو  توانایی  دەوڵەتی پاکستان بۆ دۆزینەوە و گرتنی هۆکارانی ئەم  ڕووداوە و ئازاد کردن و دابین کردنی ئاسایشی گیانی سنوورڤانانی ئێرانی ، دەکاردەهێندرێت.

وەزیری دەرەوەی پاکستان وتیشی:  تاقمە تیرۆریستییەکان دوژمنی هاوبەشی دوو گەل و دەوڵەتی ئێران و پاکستانن  کە هەوڵ دەدەن  ناکۆکی  بخەنە نێوان  پێوەندی دۆستانەو نیزکیی دوو وڵات.

سەرپەیڤ