تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 18:23 Asia/Tehran
  • قاسمی: ئابلۆقە نوێکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، سووکێتی کردنی ئاشکرایە بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا بەدژ ئێرانی بە سووکێتی کردنی ئاشکرا بە میکانیزمە مافەوانی و نێودەوڵەتییەکان وسەرچاوەگرتوو لە دوژمنایەتی حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێران زانی.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاردانەوە بە ڕاگەیێندرانی لیستێکی نوێی کۆمپانیا ئێرانییە بایکۆت کراوەکان لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە، وتی: ئەو گەمارۆ نوێیانە بەشێکە لەشەڕ و زەخت و گوشاری دەروونی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتی: حکومەتی ئەمریکا بە زیادکردنی گەمارۆکان لەدژ ئێران، بەپێچەوانەی ئیدیعاکان و لێدوانی مەرایی کارانەی لەمەڕ داکۆکی کردن لە گەلی ئێران، بەشێوەی زاڵمانەو بەپێچەوانەی یاساوڕێسا مافەوانییە نێودەوڵەتییەکان ومافی مرۆڤ، بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بەرەوڕووی مەترسی دەکا کە هەڵبەت بێ ئاکامیش دەمێنێ.

قاسمی بەئاماژە بە بڕیاری کاتیی ئەم دواییەی دەرکراو لەلایەن دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی کە لەداوا لە ئەمریکا دەکا خۆببوێرێ لە هەر کردەیەک کە ناکۆکی لەگەڵ ئێرانی تاوپێداوە، وتی: ڕەوتێک کە حکومەتی ئەمریکا گرتوویەتییە پێش و پێبەندنەبوونی ئەو وڵاتە بەمیکانیزمەکان، یاساوڕێساو مافە نێودەوڵەتییەکان نەک هەر بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران، بەڵکوو سەقام وئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران وکۆمەڵگای جیهانی بەنیازپاکییەوە تێدەکۆشن پاش چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بوارەکانی هاتنەدی و دەسڕاگەیشتنی ئێران بە بەرژەوەندییەکانی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، خۆش بکەن.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، رۆژی سێ شەممە بیست بانک، کۆمپانیاو ڕێکخراوی ئێرانی بەبیانووی پەیوەندییان لەگەڵ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بایکۆت کرد.

سەرپەیڤ