تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 20:01 Asia/Tehran
  • ئیدانە کردنی ڕفاندنی پارێزەرانی ئاسایش لە سنووری میرجاوە

مامۆستایانی ئەهلی سوننە لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر بە بارمتە گرتن و ڕفاندنی پارێزەرانی ئاسایش لە سنووری میرجاوەیان ئیدانە کرد و وێڕای جەخت لە سەر پێویست بوونی پێوشوێنگیری پاکستان، نوێنەرانی ئیستکباریان لە ناوچەکە هۆکاری ئەو ڕووداوە زانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی پارێزگاکان: شەوی دووشەممە ٢٣ ی ڕەزبەر ژمارەیەک لە بەسیجییە خۆجەییەکانی هێڵی سنووری کە لە بنکەی چاوەدێری لە خاڵی سفری سنووری (میرجاوە) جێگیر بوون، بە خەیانەت و هاوئاهەنگی هۆکار یا هۆکارە سیخوڕییەکانی گرووپە دژە شۆڕشەکان ڕفێندران.

سەردار موحەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە گفتوگۆیەک دا بە ئاماژە بە ڕفاندنی ژمارەیەک لە سنوورەوانە ئێرانییەکان لە میرجاوە وتی: بەرەبەیانی دوێنێ گرووپێکی تیرۆریستی لە گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم لە سنووری پاکستان دزەیان کردە ناو یەکێک لە بنکە سنوورییەکانی ئێمە کە بەرپرسایەتی چاوەدێری بە سەر سنووری ناوچەی لولکدانی میرجاوەیان لە ئەستۆ بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەو ئۆپراسیۆنە کە ژمارەیەک بەسیجی و ٢ پاسدار ڕفێندران،وتی:  دەوڵەتی پاکستان ئەبێ نیسبەت بە ناوچە سنوورییەکانی خۆی بەرپرسایەتی زیاتری هەبێت.

 

لەم پێوندییەدا کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئەهلی سوننەی سەرتانسەری ئێران  له وان  مەولەوی موردا زهی: موراد زهی مامۆستای دارولعلوومی مزگەوتی مەکی زاهدان ،مەولەوی حافز ئیسماعیل مامۆستای دارولعلوومی مزگەوتی مەکی زاهدان و پێش نوێژی ئەو مزگەوتە، مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زهی، پێش نوێژی مزگەوتی مەکی ئەهلی سوننەی زاهدان،   پێش نوێژی ئەهلی سوننەی کرماشان، پێش نوێژی شاری ڕوانسەر،  مامۆستا مەلا ئەحمەد شێخی پێش نوێژی سەلاس باوەجانی ، مامۆستا قادر قادری پێش نوێژی ئەهلی سوننە پاوە و   ئەمین راستی مامۆستای بەناوبانگی ئەهلی سوننەی سنه  لە گفتوگۆ لە گەڵ هەوالنێری مێهر ڕووداوی ڕفاندنی سنوورەوانەکانی میرجاوەیان ئیدانە کرد .