تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 09:36 Asia/Tehran
  • خۆشڕوو: جیھان دەبێ لە ئابڕووی خۆی لە بەرامبەر ئەمریکادا بەرەڤانی بکات

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: جیھان دەبێ لە ئابڕووی خۆی لە بەرامبەر ئەمریکادا بەرەڤانی بکات.

غولامعەلی خۆشڕوو نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری ئیدریس جەزایەری ڕاپۆرتدەری ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و ھەنگاوی توندوتیژو یەک لایەنەی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، وتیشی: کۆمەڵگای جیھانی لانیکەم بۆ بەرەڤانی کردن لە ئابڕووی خۆی لە بەرامبەر یاسابەزاندنەکانی ئەمریکادا بوەستێت.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێی داگرت: ئەمریکا بۆخۆی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەو کەچی داوا لە ئەندامەکانی دیکە دەکات کە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت ڕانەپەڕێنن.

ئیدریس جەزایەری ڕاپۆرتدەری ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و ھەنگاوی توندوتیژو یەک لایەنەی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش لەم دیدارەدا وێڕای شەرمەزار کردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران ئەو ھەنگاوانەی بە نادادگەرانە نرخاند.

ئیدریس جەزایەری بەرلەمەش بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک شەڕی ئابووری لێکدابووەوەو وتبووی: ئامانجی ئەمریکا لەو بایکۆتانە شوێن دانان لە سەر ژیانی خەڵکی ئێرانە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە چوارەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.

ھەر لەم پەیوەندییەدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش سکاڵای لای دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەریی دەربڕیوەو ئەم دیوانەش لە یەکەم بڕیاری دا بە قازانجی ئێران دەنگی داو داوای لە ئەمریکا کرد کە پێبەندی بەڵێنەکانی نێو ڕێککەوتنەکەی بەرجام بێت.

سەرپەیڤ