تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 11:17 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە لاھە:جێبەجێکرانی بڕیارەکەی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری سەبارەت بە ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی دژی ئێران لادانی بۆ نییە

باڵوێزی ئێران لە لاھە وتی: جێبەجێکرانی بڕیارەکەی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری سەبارەت بە ھەڵگیرانی بڕێک لە بایکۆتەکانی دژی ئێران بۆ تەواوی وڵاتان لادانی بۆ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، عەلیڕەزا جەھانگیری باڵوێزی ئێران لە لاھە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرانی ھۆڵندایی سەبارەت بە بڕیارەکەی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری لەمەڕ بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێران وتی:جێبەجێکرانی بڕیارەکەی دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری لادانی بۆ نییە و ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی جیھانیش دەبێ خۆیان لە دروست کردنی ئەو بەرتەسکیانە ببوێرن کە شوێن لەسەر ھەڵگیرانی بەشێک لە بایکۆتەکان دادەنێت.

جەھانگیری وتیشی: ھەڵپەسێردرانی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەورووپا بۆ ئێران و یان خۆدزینەوە لە دانی سووتەمەنی بە فڕۆکەکانی ئێران لە بڕێک لە فڕگەکانی دەرەوە لەو بابەتانەیە کە بە پێچەوانەی بنەمای مرۆڤ دۆستانەیە و پێویستی بە پێداچوونەوەی خێرایە.

دیوانی نێونەتەوەیی دادەپەروەریی ڕۆژی چوارشەممە سێھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ وێڕای پشتڕاست کردنەوەی شیاوەتیی خۆی بۆ ڕاگەیشتن بە سکاڵای ئێران لە ئەمریکا، واشنگتۆنی ئەرکمەند کرد بە نەهێشتنی بەرتەسکییە مرۆڤی و فڕۆکەوانییەکانی ئێران هەتا کاتی دەرکرانی دەنگی یەکجاریی.

بەکشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ئێران، تاران لەدژ واشنگتۆن سکاڵای بردە دیوانی نێونەتەوەیی دادەپەروەری.

دوابەدوای بڕیارەکەی دیوانی نێودەوڵەتیی دادەپەروەریی بە قازانجی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دەوڵەتی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە لە پەیمانیی دۆستایەتیی ١٩٥٥ دەکشێتەوە.

جێگای ئاماژەیە بریکارو پارێزەرانی ئێران ئەمریکایان بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام پەیمانی دۆستایەتیی پێشێل کردووەو داوایان لە  دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەریی کرد کە فەرمانێکی کاتی دەرکات بۆ ھەڵپەسێردرانی بایکۆتەکانی ئەمریکاو خۆبواردن لە داسەپاندنی ھەر بایکۆتێکی دیکە لە پاڵ دەرکرانی مۆڵەتی دووبارەی کڕینی پارچە پێویستەکانی فڕۆکە.

 

 

سەرپەیڤ