تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 11:10 Asia/Tehran
  • بەعیدی نژاد: پێوەندیی ئابووریی نێوان ئێران و بەریتانیا ستراتژیکە

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە بەریتانیا جەختی کرد: پێوەندیی ئابووریی دوولایەن لە چوارچێوی پێوەندیی ئابووریی و بازرگانی لەگەڵ ئێران و ئەورووپا لە قۆ ناغێکی تەواو هەستیاردایە تا ڕادەیەک کە هەرگیز ئەوەندە ستراتژیک نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سەر لە بەیانی هەینیی ئیرنا؛ "حەمید بەعیدی نژاد" ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی "ئاسۆ و گەشەی پێوەندیی بازرگانیی بەریتانیا و ئێران" لە لەندەن قسەی دەکرد، وتیشی؛ پێوەندیی ئابووریی دوو وڵات تا بووە هەر بە شێوەی نەریتی بووە، بەڵام ئەمجارە گرینگایەتییەکی سیاسی و ستراتژیکی هەیە.

باڵیۆزی ئێران لە لەندەن ڕاشیگەیاند کە ئیستاکە یەکێتیی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپایی لە ئاستی بانی سیاسیدا، پێوەندی ئابووریی و هاوکاری بازرگانی لەگەڵ ئێران هان پێ دەدەن و ئێستاکە نوێنەرێکی باڵای سیاسیی ئەورووپا لە تاران خەریکی لێکدانەوەی دوایین ڕێگاکانی دیاری کردنی کاناڵ بۆ پێوەندیی دراوی و بانکیی نێوان ئێران و ئەورووپایە.

بەعیدی نژاد بە چاوخشاندنێک بە سەر دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و گرووپی ١+٥ ، ئاماژەی کردە دەوری "جەک سترۆ"ی وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا کە یەکێک لە وتاردەرانی سەرەکیی ئەو کۆبوونەوەیە بوو و درێژەی دا وتی کە جەنابی سترۆ دەورێکی گرینگی گێرا لە داڕشتن و دەسپێ کردنی دانوستانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی کە ساڵی ٢٠١٣ دەست پێبوو.