تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 11:11 Asia/Tehran
  • سەردار پاکپور: تیرۆریستان سێرەیان لە یەکێتی و یەکپارچەیی خەڵکی سیستان و بەلووچستان ناوەتەوە

فەرماندەری هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ڕووداوی ڕفێندرانی سنوورەوانان لە ناوچەی "لۆلکدان"ی میرجاوە، سێرەی لە یەکێتی و یەکپارچەیی خەڵکی سیستان و بەلوچستان ناوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار سەرتیپ "محەممەد خاکپوور" شەوی ڕابردوو لە سیستان و بەلووچستان (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن هەرگیز ناتوانێ متمانەی سپا بە هۆز و عەشیرەتەکان و متمانەی هۆز و عەشیرەتەکان بە سپا بخەوشێنێ، وتیشی: تیابردنی شکۆ و مەزنایەتیی هۆز و عەشیرەتەکان  و زەبر دان لە هەست بە بەرپرسایەتی کردنیان لە  ئامانجەکانی دیکەی  تیرۆریستان لە ڕووداوی ئەمدواییەی ڕفاندنی سنوورەوانان لە ناوچەی "میرجاوە" بووە.

فەرماندەی هێزی زەوینی سپا، بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە  ئەو کردەوە نامرۆییانەی کە تیرۆریستان لە ڕێگای دزە کردنە نێو خاکی ئێرانەوە ئەنجامیان داوە، ڕق و بێزاریی خەڵکی ئێران و ناوچەکەی بە دواوە بووە، راشکاوانە ڕایگەیاند: سپای پاسداران هەموو توانا و پوتانسییەلی خۆی بۆ ئازاد کردنی سنوورەوانانی ڕفێندراو بەکار دێنی.

بنکەی سەربازیی قودس سەر بە هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی سێشەممە لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێوارەی دووشەممە ، ژمارێک لە بەسیجییە خۆجییەکان و هێزی هەنگی سەرسنووری کە لە بنکەی چاوەدێریی لە سەر خاڵی سەرسنووریی (میرجاوە، باشووی رۆژهەڵاتی ئێران) سەقامگیر بوون، بە هۆی خیانەت و هاریکاریی نهێنیی کەس و یان کەسانی فریودراو لە لایەن گرووپە دژە ئینقلابەکانەوە ڕفێندران.

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی سەربازیی قودس سەر بە هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کردووە: هەڵمەتی ڕاوەدوو کەوتن و پێ و شوێن گرتنی کەسانی شەڕاشۆ، تیرۆریستان و بەکرێگیراوانی دوژمن و  هەروەها تەگبیری پێویست بۆ ڕزگار کردنی کەسانی ڕفێندراو  بووە بە ئەولەوییەت و پلانی کاری سەرەکیی هێزەکانی بەرەڤانی و ئاسایشیی ئێران.

سەرپەیڤ