تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 15:34 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی هەینیی تاران : دۆسیەی خاشقچی، شوناسی وەیشومەی ئەمریکا و عەرەبستانی دەرخست

ئیمام جومعەی کاتیی تاران بە ئاماژەدان بە بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی پێداگری کرد : ئەم دۆسیەیە، شووناسی وەیشومەو نەگریسی ئەمریکا و عەرەبستان لە کوشتن، بەتاڵان بردن و تاوانکارییەکان، ئاشکرا دەکات.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری  ئالی سعود، دووی ئوکتوبەر دوای ڕۆیشتن بۆ کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ بێ سەروشوێن بوو و زۆرێک لە سەرچاوەکانی  هەواڵ ڕایانگەیاند کە ناوبراو  لەلایەن ئەندامانی سەربە ڕژێمی ئالی سعود، کوژراوە.

ئایەتوڵڵا ئەحمەد خاتەمی لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی تاران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە دۆسیەی خاشقچی ، بنەمای حکومەتی ئالی سعودی  لەرزۆک کردووە  وتیشی : ئەمریکا  بە وەرگرتنی  پارەی  زۆر لە ئالی سعود بەنیازە   دۆسیەی  خاشقچی پینەوپەڕۆ بکات.

ئایەتوڵڵا خاتەمی  پێداگری کرد : ئاشکراکرانی وردیاتی دۆسیەی  خاشقچی، زەبرێکی قورس لە ئەمریکا و عەرەبستان دەدات. 

خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەروەها وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵی  تیرۆریستان لە ڕفاندنی ژومارێک لە بەسیجییانی  بومی و سنوورڤانانی هێڵی سەرسنووری  میرجاوە لە پازدەی ئوکتوبەر وتیشی : پاکستان وێڕای ڕەچاوکردنی دابی دراوسێتی لەگەڵ ئێران ، هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستاان  . 

ئایەتوڵڵا خاتەمی بە ئاماژەدان بە بەڕێوە چوونی ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی (ع)  لەسەر بەشکۆ بەڕێوە چوونی ئەم ڕێ وڕەسمەش  پێداگری کرد.

بیستەمی  سەفەری 1440ی کۆچی، سییەمی ئوکتوبەری 2018، ئەربەعینی  شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی  جیهان و یارانی بە وەفای بەڕێزی لەسارای کەربەلایە، ملوێنان  زیارەتکار لەسەرانسەری جیهان لەم ڕۆژە بۆ ئامادەبوون لە ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی دەگەنەشاری کەربەلا.