پێشوازی ئێران لە بڕیاری نوێی گروپی تایبەتی هەنگاوی دارایی -FATF
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی کرد لە بڕیاری گروپی تایبەتی هەنگاوی دارایی -FATF بۆ درێژکردنەوەی هەڵپەساردنی ئێران لە لیستی وڵاتانی بەر هەنگاوی سەختی بەرنگاربوونەوەی دارایی و بانکی .
بەهرام قاسمی شەوی رابردوو گوتی : بڕیاری گروپی تایبەتی هەنگاوی دارایی -FATF ، سەرکەوتنێکی دیکەیە بۆ دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رووبەڕووبونەوەی هەوڵە بەرفراوانەکانی ئەمریکا کە بە قۆستنەوەی سەرۆکایەتی دەورەیی خۆی بەسەر گروپی تایبەتی هەنگاوی دارایی -FATF و بە یارمەتی رژێمی زایۆنی و رژێمی سعودی بەنیازی گەڕاندنەوەی ئێران بوو بۆ لیستی ڕەشی گروپی تایبەتی هەنگاوی دارایی -FATF.
وتەبژی وەزاڕەتی دەروەی ئێران بە دەربڕینی رەزامەندی لەوەی کە زۆرینەی بەرچاوی ئەندامانی گروپی تایبەتی هەنگاوی دارایی -FATF نەکەوتنە ژێر چەواشەکاریی سیاسیی ئەمریکا و هەندێ لە هاوپەیمانانی ، لە هەمان کاتدا چەند بەشێک لە بەیاننامەی گروپەکەی دایەبەر رەخنە کە هەنگاوەکانی ئێران بە تەواوەتی تاووتوێ ناکات .
قاسمی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێف ئەی تی ئیف دەبێ لەپاڵنەری سیاسی دووری بکات و تەنیا سەرنجی راپۆرە تەکنیکیەکان بداتەوە ، گوتی بەپێی راپۆرە تەکنیکیەکان کە تا ئێستا دراون بەم دامەزراوە ، زۆربەی حاڵەتە تەکنیکیەکانی داواکراو لە بەرنامەی تایبەت بە ئێران بە تەواوەتی جێبەجێ کراون و ئەوانی تریش دوای قۆناخی یاسایی جێبەجێ دەکرێن .
گروپی تایبەتی هەنگاوی دارایی -FATF رۆژی هەینی لە کۆتایی دانیشتنی شەش رۆژەی خوی لە پاریس بە تێڕوانینی تەکنیکی و ناسیاسی ، بەپێچەوانەی هەوڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ، رەزامەندی نیشان دا لە گەڵ پێدانی دەرفەتێکی چوارمانگە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران .